1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت

عَنْ أَبِي أُمَامَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«مَنْ قَرَأَ آيَةَ الْكُرْسِيِّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ مَكْتُوبَةٍ لَمْ يَمْنَعْهُ مِنْ دُخُولِ الْجَنَّةِ إِلَّا أَنْ يَمُوتَ».

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت».

(سەحیح - ڕاست) رواه النسائي في الكبرى السنن الكبرى للنسائي - 9848

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك ئایەتی كورسی بخوێنێت لەپاش نوێژە فەرزەكان؛ هیچ شتێك نابێتە ڕێگر لەوەی بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت، ئەم ئایەتە لە سورەتی -البقرة- دایە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿الله ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نییە شایستەی پەرستن بێت بێجگە لە ئەو ھەمیشە زیندووی تەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرە) وەنەوز و خەو نایباتەوە و ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یەوەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە) وە کەس ئاگای نییە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ کورسیەکەی خودا (ئەو شوێنەى پێی -لەسەری یان لەنێوی- دادەنێت) ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نییە) وە ھەر ئەو بڵند وپایە گەورە ومەزنە﴾ [البقرة: 255].

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی ئەم ئایەتە مەزنە بەهۆکاری ئەو ناو وسیفاتە بەرز وبڵندانەی پەروەدیگارمان کەلەم ئایەتەدا باسکراوە
  2. سونەتە ئەم ئایەتە مەزنە -ئایەتی کورسی- بخوێندرێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز.
  3. کردەوە چاکەکان هۆکاری چوونە بەهەشتن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • . .