1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات

عَن أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«يُسَلِّمُ الرَّاكِبُ عَلَى المَاشِي، وَالمَاشِي عَلَى القَاعِدِ، وَالقَلِيلُ عَلَى الكَثِيرِ». وَلِلبُخَارِي: «يُسَلِّمُ الصَّغِيرُ عَلَى الكَبِيرِ، وَالمَارُّ عَلَى القَاعِدِ، وَالقَلِيلُ عَلَى الكَثِيرِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات». ولە گێڕانەوەی (البُخَارِي)دا هاتووە: «بچووک سەلام لە گەورە دەکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وپیادە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وكەم سەلام لە زۆر دەكات».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6232

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ ئەدەبی سەلامكردن لەنێو خەڵكی، ئەوەی بچووكە لە تەمەندا سەلام دەكات لە ئەوەی گەورەیە لە تەمەندا، سواری سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وژمارەیەكی كەم لە خەڵكی سەلام لە ژمارەی زۆر دەكەن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سەلامکردن سونەتە بەو شێوەیەی فەرموودەکە باسیکردووە، ئەگەر پیادە سەلامی لە سواری كرد یان ئەوانی تر بەشێوەیەكی تر ؛ هەمووی ڕێگەپێدراوە، بەڵام پێچەوانەی باشترینە.
  2. بڵاوكردنەوەی سەلامكردن بەو چۆنیەتیەی لە فەرموودەكەدا هاتووە ؛ هۆكاری خۆشەویستی وتەبایی ویەكڕیزییە لەنێوان مسوڵمانان.
  3. ئەگەر هاوتا بن لەوانەی باسكرا، خێرترینیان ئەوەیە سەرەتا سەلام دەكات.
  4. كامڵێتی ئەم شەریعەتە لەڕوانگەی ڕوونكردنەوەی ئەوەی خەڵكی پێویستی پێیەتی.
  5. فێربوونی ئادابەکانى سەلامکردن، ودەبێت هەموو خاوەن مافێک؛ مافی خۆی پێبدرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
IT Italiano الإيطالية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • . .