«مُرُوا أولادكمِ بالصلاةِ وهم أبناءُ سبعِ سِنينَ، واضرِبوهم عليها وهم أبناءُ عَشرٍ، وفرِّقوا بينهم في المَضاجِعِ».
[حسن] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...
لە عەمرو کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە ئەمیش لە باپیریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە».
لە ئەبی سورەیە سەبرە کوڕی مەعبەدی جوهەنی -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «منداڵەکان فێری نوێژ بکەن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولە سەر ئەنجامنەدانى نوێژ لێیان بدەن لە تەمەنی دە ساڵیدا». ولە گێڕانەوەیەکی (ئەبی داود) دەفەرموێت: «فەرمان بە منداڵەکان بکەن بە نوێژ کردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
منداڵەکانتان فێری نوێژ بکەن بە نێر ومێیانەوە وفەرمانیان پێبکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر ئەنجامنەدانی نوێژ لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان لە یەک جیا بکەنەوە با پێکەوە نەخەون لەسەر یەک جێگا.