1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن

عَنْ أَبِي مُسْلِمٍ الْخَوْلَانِيِّ، قَالَ: حَدَّثَنِي الْحَبِيبُ الْأَمِينُ، أَمَّا هُوَ فَحَبِيبٌ إِلَيَّ، وَأَمَّا هُوَ عِنْدِي فَأَمِينٌ، عَوْفُ بْنُ مَالِكٍ الْأَشْجَعِيُّ رضي الله عنه قَالَ:

كُنَّا عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، تِسْعَةً أَوْ ثَمَانِيَةً أَوْ سَبْعَةً، فَقَالَ: «أَلَا تُبَايِعُونَ رَسُولَ اللهِ؟» وَكُنَّا حَدِيثَ عَهْدٍ بِبَيْعَةٍ، فَقُلْنَا: قَدْ بَايَعْنَاكَ يَا رَسُولَ اللهِ، ثُمَّ قَالَ: «أَلَا تُبَايِعُونَ رَسُولَ اللهِ؟» فَقُلْنَا: قَدْ بَايَعْنَاكَ يَا رَسُولَ اللهِ، ثُمَّ قَالَ: «أَلَا تُبَايِعُونَ رَسُولَ اللهِ؟» قَالَ: فَبَسَطْنَا أَيْدِيَنَا وَقُلْنَا: قَدْ بَايَعْنَاكَ يَا رَسُولَ اللهِ، فَعَلَامَ نُبَايِعُكَ؟ قَالَ: «عَلَى أَنْ تَعْبُدُوا اللهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا، وَالصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ، وَتُطِيعُوا -وَأَسَرَّ كَلِمَةً خَفِيَّةً- وَلَا تَسْأَلُوا النَّاسَ شَيْئًا» فَلَقَدْ رَأَيْتُ بَعْضَ أُولَئِكَ النَّفَرِ يَسْقُطُ سَوْطُ أَحَدِهِمْ، فَمَا يَسْأَلُ أَحَدًا يُنَاوِلُهُ إِيَّاهُ.

لە ئەبی موسلیمی خەولانیەوە، دەڵێت: خۆشەویست ومتمانەپێكراو (دەستپاك) پێی ووتم، ئەو کەسەی خۆشەویستە لەلای من، ومتمانەپێكراوە (دەستپاكە)، -مەبەستی- عەوفی کوڕی مالیکی ئەشجەعیە -ڕەزای خوای لێبێت- كە دەڵێت:
لەلای پێغەمبەری خودا بووین -صلى الله علیه وسلم- ، ژمارەمان نۆ یان هەشت یان حەوت کەس بووین، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، لەكاتێكدا ئێمە تازە بەیعەت وپەیمانمان پێدا بوو، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، دەڵێت: بۆیە دەستمان درێژ کرد، ووتمان: لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: هەندێک لە ئەوانەم بینی کە قامچیەکەی دەستی دەکەوت (کاتێک لە سەر پشتی ئاژەڵەکەی بوو)، داوای لە كەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات (واتە خۆی دادەبەزی وهەڵی دەگرتەوە).

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 1043

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەنێو هەندێك لە هاوەڵانی بوو، سێ جار داوای لێیان كرد كە بەیعەت وپەیمانی پێبدەن لەسەر پابەند بوون بە ئەم شتانە:
یەكەم: بەتەنها پەرستنی الله ی تاك وبێ هاوتا وبێ هاوەڵ، ئەمیش بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی ودووركەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكانی، وبە هیچ شێوەیەك هاوەڵی بۆ بڕیار نەدەن.
دووەم: ئەنجامدانی پێنج نوێژە فەرزەكان لە ڕۆژ وشەوێكدا.
سێیەم: گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداری لە چاكەدا بۆ ئەو كەسانەی دەبنە كاربەدەستی مسوڵمانان.
چوارەم: داواكردنی هەموو پێویستیەكانیان لە خوای گەورە وداوا نەكردنی هیچ شتێك لە خەڵكی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەنگێكی نزم ئەمەی بۆیان باسكرد.
هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- كردەوەیان كرد بەوەی بەیعەت وپەیمانیان لەسەر دابوو، تەنانەت گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: هەندێک لەو هاوەڵانەم بینی ؛ لەسەر پشتی ئاژەڵێك كاتێك قامچیەکەی دەستی بكەوتایە، داوای لە کەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات بەڵكو خۆی دادەبەزی وهەڵی دەگرتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری كردن بۆ وازهێنان لە داواكردن لە خەڵكی، ودووركەوتنەوە لە هەموو شتێك پێی بووترێت داواكردن، وبێ پێویست بوون لە خەڵكی ئەگەرچیش لە شتێكی كەمدا بێت.
  2. ئەو پرسیاركردنەی نەهی لێكراوە: بریتیە لە داواكردنی شتی دونیایی، بۆیە پرسیاركردنی بابەتە زانستی وئاینیەكان ؛ ناگرێتەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
IT Italiano الإيطالية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • . .