عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا:

أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَيُّ الإِسْلاَمِ خَيْرٌ؟ قَالَ: «تُطْعِمُ الطَّعَامَ، وَتَقْرَأُ السَّلاَمَ عَلَى مَنْ عَرَفْتَ وَمَنْ لَمْ تَعْرِفْ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت وسەلام بکەیت لە هەرمسوڵمانێک بیناسیت یان نەیناسیت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هاوەڵێک پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: چی کردەوەیەک باشترین وچاکترینە لە ئیسلامدا؟ واتا: چی ئادابێکی ئیسلام یان سیفەتێکی مسوڵمان باشترینە وزۆرترین پاداشت وسوودی هەیە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: بەخشینی خواردن بە هەژار وپێویستەکان وسەلامکردن لە خەڵکی لە هەرمسوڵمانێک بیناسیت یان نەیناسیت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر