عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما:

أَنَّ رَجُلًا أَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَكَلَّمَهُ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ، فَقَالَ: مَا شَاءَ اللهُ وَشِئْتَ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَجَعَلْتَنِي لِلَّهِ عَدْلًا؟ قُلْ: مَا شَاءَ اللهُ وَحْدَهُ».
[إسناده حسن] - [رواه ابن ماجه والنسائي في الكبرى وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : (ما شاء الله وشِئْتَ) واتە: (خواى گەورە بیەوێت وتۆ بتەوێت یان بە ویستی خواى گەورە وبە ویستی تۆ)، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوبەشی خواى گەورە؟ (ما شاء الله وحده) واتە: تەنها خواى گەورە بیەوێت (تەنها ویستی خواى گەورەیە)»
ئیسنادەکەی حەسەنە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ جێبەجێکردنی کاروبارێکی، و ووتی: (ماشاء الله وشئت) واتە: (خواى گەورە بیەوێت وتۆ بتەوێت -یان- ویستی خواى گەورە و ویستی تۆی لەسەر بێت) ئەی پێغەمبەری خودا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئینکاری لێکرد لەسەر وتنی ئەم قسەیە، پێی فەرموو کە باسکردنی ویستی خواى گەورە بە پیتی (و) لەگەڵ ویستی بوونەوەر شیرکە، چونکە پیتی (و) بۆ بەراوردکردن ویەکسانکردنە لە ویستدا ونابێت مسوڵمان ئەم قسەیە بکات، پاشان ڕێنموێنی کرد بۆ وتنی هەق، وئەویش ئەوەیە کە تەنها ویستی خواى گەورە باس بکات (ما شاء الله وحده).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر