1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون

عَنْ أَبِي وَاقِدٍ اللَّيْثِيِّ رضي الله عنه:

أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمَّا خَرَجَ إِلَى حُنَيْنٍ مَرَّ بِشَجَرَةٍ لِلْمُشْرِكِينَ يُقَالُ لَهَا: ذَاتُ أَنْوَاطٍ يُعَلِّقُونَ عَلَيْهَا أَسْلِحَتَهُمْ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، اجْعَلْ لَنَا ذَاتَ أَنْوَاطٍ كَمَا لَهُمْ ذَاتُ أَنْوَاطٍ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «سُبْحَانَ اللهِ! هَذَا كَمَا قَالَ قَوْمُ مُوسَى {اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ} [الأعراف: 138] وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَتَرْكَبُنَّ سُنَّةَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ».

لە ئەبی واقیدی لەیسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك دەرچوو بەرەو حونەین؛ تێپەڕ بوو بەلای دارێك پێی دەووترا (زات ئەنوات:ذات أنواط)، كە شاوبەش پەیدا کاران چەکەکانیان پیادا هەڵدەواسی، وموسوڵمانان وتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆ ئێمەش دارێکی (ذات أنواط) دابنێ؛ هەروەکو ئەوان، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله! ئەمە ئەوەیە كە قەومی موسا ووتیان: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ} [البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین}، سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون».

(سەحیح - ڕاست) (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2180

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك دەرچوو بەرەو حونەین -كە دۆڵێكە لەنێوان تائیف ومەككە- ؛ هەندێك لە هاوەڵانی لەگەڵدا بوو كە تازە هاتبوونە نێو ئیسلامەوە، تێپەڕبوون بەلای دارێك پێی دەووترا (زات ئەنوات:ذات أنواط)، واتا ئەو دارەی شتەكانی پێوە هەڵدەواسرێت، موشریكەكان بەگەورەیان دادەنا وچەك وشتی تریان پێوە هەڵدەواسی ؛ ئەمیش بۆ داواكردنی پیرۆزی وبەرەكەت لێی، هەندێك لە هاوەڵان داوایان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد وەكو ئەوان دارێكیان بۆ دەستنیشان بكات ؛ بۆئەوەی چەكەكانیانی پێوە هەڵبواسن بۆ داواكردنی بەرەكەت، چونكە پێیان وابوو ئەو كارە دروستە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سبحان الله ! ئەمیش وەكو نكۆڵی كردنێك لەم قسەیە، وبۆ بەمەزندانانی الله، وپێیانی ووتن كە ئەم قسەیە وەكو قسەی قەومی موسایە كە ووتیان: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ} [البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین}، كاتێك قەومی موسا بینیان كەسانێك بت دەپەرستن ؛ داوایان كرد لە موسا وەكو ئەو موشریكانە بتیان هەبێت، ئەم قسەیە شوێنكەوتنی ڕێگای ئەوانە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەم ئومەتە شوێنی ڕێگای جولەكە وگاوڕەكان دەكەوێت و وەكو ئەوان كردەوە دەكەن، وهۆشداری كردنەوە لە تووشبوون بە ئەم کارە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مرۆڤ لەوەیە شتێک بە باش دابنێت وپێی وابێت لە خواى گەورە نزیکی دەکاتەوە، لە کاتێکدا لە خواى گەورە دووری دەخاتەوە.
  2. دەبێت مسوڵمان بڵێت: (سبحان الله و الله أکبر) ؛ ئەگەر شتێک ببیستێت کە نابێت بووترێت لە ئایندا، هەروەها لە کاتی سەرسوڕمان بوونی.
  3. تەبەروک کردن -داواكردنی بەرەكەت- بە دار وبەرد وشتی تر شیرکە، بەڵكو تەنها لە خوای گەورە داوای بەرەكەت وپیرۆزی دەكرێت.
  4. هۆکاری پەرستنی بتەکان بریتی بوو لە: بە مەزندانانیان، وئیعتیکاف کردن ومانەوە لە لایان، وتەبەروک کردن پێیان.
  5. واجبە ئەو ڕێگا ودەرگایانە دابخرێن کە دەبنە هۆی گەیشتن بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە.
  6. ئەگەر هەر دەقێک هاتبێت سەبارەت بە سەرزەنشتکردنی جولەکە وگاوڕەکان؛ ئەوا ئەم دەقە هەڕەشە وئاگادارکردنەوەیشە بۆ ئێمە.
  7. نەهی کردن لە خۆچواندن بە خەڵکانی جاهیلیەت وجولەکە ونەسڕانیەکان، مەگەر شتێک کە بەڵگەى لەسەر بێت لە ئاینی ئێمەیشدا هەیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
IT Italiano الإيطالية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • . .