«لاَ تُسَافِرِ المَرْأَةُ مَسِيرَةَ يَوْمَيْنِ إِلَّا وَمَعَهَا زَوْجُهَا أَوْ ذُو مَحْرَمٍ، وَلاَ صَوْمَ فِي يَوْمَيْنِ: الفِطْرِ وَالأَضْحَى، وَلاَ صَلاَةَ بَعْدَ الصُّبْحِ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ، وَلاَ بَعْدَ العَصْرِ حَتَّى تَغْرُبَ، وَلاَ تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلَّا إِلَى ثَلاَثَةِ مَسَاجِدَ: مَسْجِدِ الحَرَامِ، وَمَسْجِدِ الأَقْصَى، وَمَسْجِدِي هَذَا». المزيد
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەشداری دوازدە غەزای (جەنگی) كردووە، دەڵێت: چوار شتم بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جوان گرنگ بوون بە لامەوە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت، نابێت ڕۆژوو بگیرێت لە دوو ڕۆژدا: جەژنی ڕەمەزان^ وجەژنی قوربان^^ ، نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ونابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، ونابێت -سەفەری تایبەت-ّ ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام ّ ّ، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من -مزگەوتی نەبەوی -». (سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)، ّ ّ(مزگەوتی حەرام: مەبەست ئەو مزگەوتەیە کە کەعبەی پیرۆزی تێدایە لە شاری مەککە کە پێی دەووترێت -مسجد الحرام-)