«لَا عَدْوَى، وَلَا طِيَرَةَ، وَيُعْجِبُنِي الْفَأْلُ» قَالَ قِيلَ: وَمَا الْفَأْلُ؟ قَالَ: «الْكَلِمَةُ الطَّيِّبَةُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
چونکە خواى گەورە بڕیاری لە سەر خێر وشەڕ داوە لە قەدەردا؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئەوەى ڕەتکردەوە کە کاریگەری نەخۆشی بە هۆی خودی نەخۆشیەکەوە بێت، وکاریگەری شومیەتی ڕەتی کردەوە، وگەشبینی وهیوای باشی بە کارێکی باش دانا ودووپاتی لە سەر کردەوە، چونکە گەشبینی لە نیشانەى گومان باشیە بە خواى گەورە، وهانی دا بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکان، بە پێچەوانەى شومیەتی. بە شێوەیەکی گشتی چەند جیاوازیەک هەیە لە نێوان (الفأل) گەشبینی و(الطیرة) شومیەتی -ڕەشبینی- : 1/ گەشبینی سەبارەت بە ڕوودانی شتێکە کە دەبێتە مایەی دڵخۆشبوون، بە پێچەوانە شومیەتی -ڕەشبینی- سەبارەت بە ڕووداونی شتێکی ناخۆشە کە دەبێتە هۆی دڵتەنگی وخەفەت. 2/ گەشبینی نیشانەى گومان باشیە بە خواى گەورە وبەندە فەرمانى پێکراوە بە گومان باشی بە خواى گەورە، وشومیەتی؛ گومان خراپی تێدایە بە خواى گەورە ونەهی کراوە لە گومان خراپی بەرامبەر خواى گەورە.