«مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ الْمُؤَذِّنَ أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، غُفِرَ لَهُ ذَنْبُهُ». المزيد
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت». ^(واتە: شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، وڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت، وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت، وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام ئاینم بێت).