1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤمنين رضي الله عنها أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ أَبِي حُبَيْشٍ سَأَلَتِ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَتْ:

إِنِّي أُسْتَحَاضُ فَلاَ أَطْهُرُ، أَفَأَدَعُ الصَّلاَةَ؟ فَقَالَ: «لَا، إِنَّ ذَلِكِ عِرْقٌ، وَلَكِنْ دَعِي الصَّلاَةَ قَدْرَ الأَيَّامِ الَّتِي كُنْتِ تَحِيضِينَ فِيهَا، ثُمَّ اغْتَسِلِي وَصَلِّي».

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فاتیمەی کچی ئەبی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی:
تووشی سوڕی مانگانە (حەیز) دەبم بەبەردەوامی، وپاك نابمەوە، ئایا واز لە نوێژ کردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، ئەوە تەنها دەمارێکە (خوێنی لێوە دەردەچێت)، واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 325

شیکردنەوە

فاتیمەی کچی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: من تووشی سوڕی مانگانە دەبم بەبەردەوامی ولێم ناپچڕێت، تەنانەت لەدەرەوەی ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی، ئایا ئەمە حوكمی وەكو حوكمی سوڕی مانگانەیە ؛ دەبێت واز لە نوێژكردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەمە خوێنی ئیستیحازەیە، كە خوێنێكە بەهۆی پچڕانی دەمار لەمنداڵدانی ئافرەت ؛ تووشی دەبێت، وخوێنی سوڕی مانگانە نیە، ئەگەر كاتی سوڕی مانگانە هات ؛ كە لەو ماوەیەدا تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت پێش ئەوەی تووشی ئیستیحازە بیت، ئەوا واز لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن وكردەوەكانی تر بهێنە ؛ كە دەبێت ئافرەتی حەیزدار ئەنجامیان نەدات لەكاتی سوڕی مانگانە. ئەگەر ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی تەواو بوو، وپاك بوویتەوە لە حەیز، شوێنی خوێنەكە بشۆ، پاشان هەموو لاشەت بشۆ بۆ لابردنی ئەم ناپاكیە (الحدث)ە، پاشان نوێژەكانت ئەنجام بدە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێتی خۆشۆردن لەسەر ئەو ئافرەتەى ڕۆژەكانی -ماوەی- سووڕی مانگانەی تەواو بووە.
  2. واجبێتی نوێژ کردن لەسەر ئەو ئافرەتەى تووشی ئیستیحازە* بووە. *(ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت ولە پاش تەواوبوونی کاتی سوڕی مانگانەوە -کاتی حەیزەوە- هەر بەردەوام دەردەچێت، واتا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە سووڕی مانگانەوە)
  3. سوڕی مانگانە -حەیز-: خوێنێكی ئاساییە لە ئەندامی زاوزێی ئافرەتی باڵغەوە دەردەچێت، مانگانە لەچەند ڕۆژێكی دیاریكراو تووشی دەبێت.
  4. ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە لە ئەندامی زاوزێی ئافرەتەوە دەردەچێـت لەكاتی تر ؛ جگە لەكاتی سوڕی مانگانەی ئاسایی، وئەم خوێنە لەنزیكترین شوێنەوە دەردەچێت نەك لە قوڵی ئەندامی زاوزێوە.
  5. جیاوازی نێوان خوێنی سوڕی مانگانە وخوێنی ئیستیحازە: خوێنی سوڕی مانگە ڕەش سوتێنەرە وبۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام خوێنی ئیستیحازە تەنكە وبۆنی ناخۆش نییە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • . .