«لَا تَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلَا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا، أَوَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ؟ أَفْشُوا السَّلَامَ بَيْنَكُمْ». المزيد
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامی بدەن (بەهۆیەوە) یەکتریتان خۆش دەوێت؟ سەلام کردن لە نێوانتان بڵاو بکەنەوە».