1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری

عن سَعِيدِ بْنِ الْمُسَيَّبِ، عَنْ أَبِيهِ قَالَ:

لَمَّا حَضَرَتْ أَبَا طَالِبٍ الْوَفَاةُ، جَاءَهُ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم فَوَجَدَ عِنْدَهُ أَبَا جَهْلٍ وَعَبْدَ اللهِ بْنَ أَبِي أُمَيَّةَ بْنِ الْمُغِيرَةِ، فَقَالَ: «أَيْ عَمِّ، قُلْ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، كَلِمَةً أُحَاجُّ لَكَ بِهَا عِنْدَ اللهِ»، فَقَالَ أَبُو جَهْلٍ وَعَبْدُ اللهِ بْنُ أَبِي أُمَيَّةَ: أَتَرْغَبُ عَنْ مِلَّةِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، فَلَمْ يَزَلْ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَعْرِضُهَا عَلَيْهِ، وَيُعِيدَانِهِ بِتِلْكَ الْمَقَالَةِ، حَتَّى قَالَ أَبُو طَالِبٍ آخِرَ مَا كَلَّمَهُمْ: عَلَى مِلَّةِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، وَأَبَى أَنْ يَقُولَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: «وَاللهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ مَا لَمْ أُنْهَ عَنْكَ»، فَأَنْزَلَ اللهُ: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ} [التوبة: 113]، وَأَنْزَلَ اللهُ فِي أَبِي طَالِبٍ، فَقَالَ لِرَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} [القصص: 56].

لە سەعیدی کوڕی موسەیەبەوە لە باوکیەوە كە دەڵێت:
كاتێك ئەبو تاڵیب لە سەرە مەرگدا بوو؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای، بینی ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە لە لای ئەون، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری»، ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە ووتیان: ئایا پەشیمان دەبیتەوە لە ئاينی عەبدولموتەڵیب؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- قسەکانی دووبارە کردەوە، وئەوانیش قسەکانیان دووبارە کردەوە، بۆیە دواین شت کە (ئەبو تاڵیب) ووتی: ئەو لە سەر ئاینی عەبدولموتەڵیبە، وڕەتی کردەوە کە بڵێت: لا إله إلا اللە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «والله داوای لێخۆشبوونت (ئیستیغفارت) بۆ دەکەم؛ ئەگەر نەهیم لێ نەکرێت»، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...}، [التوبة: 113]واته: {ڕەوا وشیاو نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن...}. وخوای گەورە سەبارەت بە ئەبو تاڵیب ئەم ئایەتەی دابەزاند ؛ بە پێغەمبەری خودای فەرموو -صلی اللە علیە وسلم-: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}، [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت هیدایەتی بدەیت، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو (خودایە) زاناترە بە ئەوانەی هیدایەت وڕێنمونی وەرگرن}.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 4772

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- چوو بۆ لای ئەبو تاڵیبی مامی كاتێك لە سەرەمەرگدا بوو؛ پێی فەرموو: ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری، ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە پێیان ووت: ئەی ئەبو تاڵیب، واز دەهێنیت لە ئاینی باوكت عەبدولموتەڵیب؟! كە بت پەرستی بوو، بەردەوام قسەیان لەگەڵدا دەكرد هەتاوەكو كۆتا شت كە ووتی: ئەو لەسەر ئاینی عەبدولموتەڵیبە، ئاینی شیرك وپەرستنی بتەكان، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: داوای لێخۆشبوونت (ئیستیغفارت) بۆ دەکەم؛ ئەگەر پەروەردگارم نەهیم لێنەكات، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...}، [التوبة: 113]واته: {ڕەوا وشیاو نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن...}. وخوای گەورە سەبارەت بە ئەبو تاڵیب ئەم ئایەتەی دابەزاند: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}، [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت هیدایەتی بدەیت، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو (خودایە) زاناترە بە ئەوانەی هیدایەت وڕێنمونی وەرگرن}. ئەو كەسەی خۆشت دەوێت ؛ ناتوانیت هیدایەتی بدەیت، بەڵكو ئەوەی لەسەر تۆیە ؛ بریتیە لە گەیاندنی پەیامەكە، وخوای گەورە بەویستی خۆی هەركەسێكی بوێت ؛ هیدایەتی دەدات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامێتی داواکردنی لێخۆشبوون بۆ موشریکەکان ؛ ئەگەرچیش کەسی خزم ونزیک بن یان هەر کردەوە وچاكەكاریەكیان كردبێت.
  2. لاساییکردنەوەى باوباپیران وگەورەکان لەسەر پوچەڵ ؛ لە كردەوەی خەڵكی جاهیلیەت بووە.
  3. ئاماژەیە بۆ كامڵی سۆز وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەو بەپەرۆش بوو لەسەر بانگەوازی كردنی خەڵكی وهیدایەتدانیان.
  4. وەڵامدانەوەى ئەو کەسانەیە کە دەڵێن (ئەبو تاڵیب) مسوڵمان بووە.
  5. پەند لە حاڵی بەندەکان بە پێی کۆتا کردەوەکانیانە.
  6. پوچەڵێتی پەیوەست بوون بە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- یان یەکێکی تر جگە لە خواى گەورە؛ بۆ هێنانى سوود یان لابردنی زیان.
  7. هەرکەسێک بڵێت: (ﻻ إله إﻻ الله) بە زانست -علم- ودڵنیایی -یەقین- وبیروباوەڕەوە -عەقیدەوە-؛ دێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە ومسوڵمان بووە.
  8. زیانی هاوڕێ وهاوەڵی خراپ لەسەر مرۆڤ.
  9. واتای: (لا إله إلا الله) بریتیە لە وازهێنان لە پەرستنی بتەکان وپیاوچاکان، وبە تاکدانانى خواى گەورە لە پەرستندا، وموشریکەکان لەو کاتەدا ماناى (لا إله إلا الله)یان دەزانى.
  10. سەردانى موشریکێکی نەخۆش بکرێت ؛ ڕێگەپێدراوە، ئەگەر هیوای مسوڵمان بوونی هەبێت.
  11. هیدایەتی ڕێنموێنیكردن بۆ سەر ڕێبازی ڕاست -هدایة التوفیق- تەنها بەدەستی خوای گەورەی تاك وبێ هاتا وبێ هاوەڵە، ئەوەی لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو ؛ تەنها بریتی بوو لە هیدایەتدانی ڕێنیشاندان وئاراستەكردن وگەیاندن -هدایة الإرشاد-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
IT Italiano الإيطالية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • .
  • .