1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:

«إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَلْيَجْعَلْ فِي أَنْفِهِ ثُمَّ لِيَنْثُرْ، وَمَنِ اسْتَجْمَرَ فَلْيُوتِرْ، وَإِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ نَوْمِهِ فَلْيَغْسِلْ يَدَهُ قَبْلَ أَنْ يُدْخِلَهَا فِي وَضُوئِهِ، فَإِنَّ أَحَدَكُمْ لاَ يَدْرِي أَيْنَ بَاتَتْ يَدُهُ». ولفظ مسلم: «إِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ نَوْمِهِ فَلَا يَغْمِسْ يَدَهُ فِي الْإِنَاءِ حَتَّى يَغْسِلَهَا ثَلَاثًا، فَإِنَّهُ لَا يَدْرِي أَيْنَ بَاتَتْ يَدُهُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو (دۆلكەی) ئاوی دەستنوێژگرتن، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا هاتووە: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو، با دەستی نەخاتە نێو دۆلكەی ئاوەكە ؛ هەتاوەكو سێ جار دەیشوات، چونکە نازانێت شەو دەستی لە کوێ بووە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 162

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە حوكمەكانی پاكوخاوێنی (الطهارة) ڕوونكردەوە، لەوانەش: یەكەم: هەركەسێك دەستنوێژ بگرێت دەبێت ئاو هەڵبمژێتە نێو لوتیەوە بە هەناسە، پاشان هەر بە هەناسە دەری بكات. دووەم: ئەوەی دەیەوێت خۆی پاك بكاتەوە پاش سەرئاو كردن بەشتێكی تر جگە لە ئاو وەكو بەرد وشتی تر؛ دەبێت ژمارەی تاك بەكاربێنێت، كەمترینیان سێ دانەیە وزۆرترینیان هێندەی ئەوەیە كە پیسیەكە دەبڕێت وشوێنەواری نامێنێت. سێیەم: ئەوەی لە خەو هەستێت ؛ نابێت دەستی بخاتە نێو ئەو دۆلكە ئاوەی دەستنوێژی پێ دەگیرێت هەتاوەكو دەستی سێ جار دەشوات لە دەرەوەی دۆلكەكە، چونكە شەو نازانێت دەستی لە كوێی بووە، بۆیە دوور نیە لەوەی پیسی بەسەرەوە بێت، یان لەوەیە شەیتان یاری پێكردبێت وشتێكی بۆ سەر هێنا بێت كە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە یان ئاوەكە پیس دەكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاو هەڵمژینە نێو لوت بەهەناسە لەكاتی دەستنوێژدا ؛ واجبە، كە پێی دەووترێت (الاستنشاق)، وهەروەها پەرشكردنی ئاوەكە ودەركردنی بەهەناسە ؛ بەهەمان شێوە واجبە، پێی دەووترێت (الاستنثار).
  2. لەکاتی خۆ پاکردنەوە بە غەیری ئاو سوننەتە ئەوشتەی بەکاری دەهێنیت چەند جارێکی تاک بێت
  3. فەرمانكراوە بەشۆردنی دەستەكان سێ جار ؛ لەپاش هەستان لە خەو.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • . .
  • . .
  • . .