كَانَ أَكْثَرُ دُعَاءِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «اللَّهُمَّ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ»، واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا (لە دوا ڕۆژدا)، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر ئەم نزایەی دەکرد چونکە زۆر لە واتاکانى نزا کردنی تێدایە بە هەموو شتێک کە پەیوەندی بە دونیا وقیامەتەوە (دوا ڕۆژەوە - ئاخیرەتەوە) هەبێت، چاکە (حسنة) لێرەدا بە واتاى نیعمەتی دونیا وقیامەت دێت، چاکەی دونیا لێرەدا بریتیە لە هەموو شتێکی ویستراو وداواکراو لە شتە ڕێگەپێدراوە پێویستەکانى دونیا، وچاکەی قیامەت گەورەترین نیعمەتی بریتیە لە ڕازی بوونی خواى گەورە لە بەندە وچوونە بەهەشت، وڕزگاربوون لە چوونە دۆزەخ ئەوپەڕی نیعمەتە وکۆتایی هاتنە بە خەم وترس وناخۆشیەکان.