«لَا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ القِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ عُمُرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ، وَعَنْ عِلْمِهِ فِيمَ فَعَلَ، وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ، وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ».
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...
لە ئەبی بەرزە نەزلەی کوڕی عوبەیدی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێی هیچ کەسێک ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەوەى زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا پارەکەى خەرج کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
هەموو بەندەکان پێیان ناجوڵێت لە سەر خاکی لێپرسینەوە لە قیامەتدا بۆ بەهەشت ودۆزەخ؛ هەتا چەند پرسیارێکیان لێ دەکرێت: 1/ ژیانی وتەمەنی لە چیدا بەسەر بردووە؟ لە پەرستنی خودا یان لە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خودا؟، 2/ ئەو زانستەی هەیبووە (زانستی شەرعی) ئایا کردەوەى پێکردووە یان نا؟، 3/ پارە وسامانەکەى لە کوێوە پەیدا کردووە؟ لە ڕێگای حەڵاڵەوە یان لە ڕێگای حەرامەوە؟ ولە چیدا پارەی خەرج کردووە؟ بۆ ئەوەى یارمەتیدەری بێت بۆ پەرستنی خودا یان بۆ تاوان وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خودا سەرفی کردووە؟، 4/ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێناوە؟ لە پەرستنی خودا یان لە سەرپێچکردنی فەرمانەکانی خودا؟