1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان

عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ»، قَالَ عُمَرُ: فَوَاللهِ مَا حَلَفْتُ بِهَا مُنْذُ سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْهَا ذَاكِرًا وَلَا آثِرًا.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان»، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: سوێند بە الله لەو کاتەوەی گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە نەهی لێكرد، سوێندم نەخواردووە بە جگە لە خوای گەورە؛ نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1646

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە نەهی دەکات لە سوێند خواردن بە باوباپیران، ئەوەی ویستی سوێند بخوات دەبێت تەنها سوێند بە الله بخوات، ونابێت سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخورێت. پاشان عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات لەو كاتەوەی بیستوویەتی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەم جۆرە سوێند خواردنە، ئەو هەرگیز سوێندی نەخواردووە بە جگە لە الله نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامێتی سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە، ولێرەدا بەتایبەت باسی سوێند خواردن کراوە بە باوباپیران چونکە لە خووی جاهیلیەت بووە.
  2. سوێند خواردن: دەبێت بە خوای گەورە یان بە ناو وسیفەتەكانی بێت ؛ لەسەر هەر شتێك بۆ جەختكردنەوە.
  3. فەزڵ وپلەوپایەی ئیمامى عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- چونکە بەپەلە گوێڕایەڵ وملکەچی فەرمانی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم-، وجوان تێگەیشت لە ماناى فەرموودەکە و خۆ پارێزی لەبابەتەکەدا

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • . .