1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«صَلَاةُ الرَّجُلِ فِي جَمَاعَةٍ تَزِيدُ عَلَى صَلَاتِهِ فِي بَيْتِهِ وَصَلَاتِهِ فِي سُوقِهِ بِضْعًا وَعِشْرِينَ دَرَجَةً، وَذَلِكَ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ لَا يَنْهَزُهُ إِلَّا الصَّلَاةُ، لَا يُرِيدُ إِلَّا الصَّلَاةَ، فَلَمْ يَخْطُ خَطْوَةً إِلَّا رُفِعَ لَهُ بِهَا دَرَجَةٌ، وَحُطَّ عَنْهُ بِهَا خَطِيئَةٌ، حَتَّى يَدْخُلَ الْمَسْجِدَ، فَإِذَا دَخَلَ الْمَسْجِدَ كَانَ فِي الصَّلَاةِ مَا كَانَتِ الصَّلَاةُ هِيَ تَحْبِسُهُ، وَالْمَلَائِكَةُ يُصَلُّونَ عَلَى أَحَدِكُمْ مَا دَامَ فِي مَجْلِسِهِ الَّذِي صَلَّى فِيهِ، يَقُولُونَ: اللهُمَّ ارْحَمْهُ، اللهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، اللهُمَّ تُبْ عَلَيْهِ، مَا لَمْ يُؤْذِ فِيهِ، مَا لَمْ يُحْدِثْ فِيهِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە ماڵەكەی ولە دوکانەکەی بە بیست وچەند پلەیەک، ئەگەر کەسێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان بێت بۆ مزگەوت ومەبەستی تەنها نوێژ کردن بێت، ئەوەی هانی دەدات بۆ چوونە مزگەوت تەنها نوێژ کردن بێت؛ ئەوا هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لێ دەوەرێت هەتا دەچێتە ناو مزگەوتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە ئەوا لە نوێژ کردندایە ئەگەر نوێژ کردن وای لێبکات کە دەرنەچێت لە مزگەوت، وفریشتەکان نزا بۆ هەریەکێک لە ئێوە دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو شوێنەی -مزگەوتەی- کە نوێژی تێدا کردووە، (فریشتەکان) دەڵێن: خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە، ئەگەر ئەو کەسە ئازاری کەس نەدات، وئەگەر هێشتا دەستنوێژی نەشکا بێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 649

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر مسوڵمان لەگەڵ كۆمەڵ نوێژ بكات، ئەوا ئەم نوێژكردنەی خێرترە لە نوێژكردنی لە ماڵەوە یان دوكانەكەی بە بیست وئەوەندە جار. پاشان هۆكاری ئەمەی ڕوونكردەوە: ئەگەر پیاوێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان دەربچێت بۆ مزگەوت وتەنها مەبەستی نوێژ کردن بێت لەم دەرچوونە، هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لەسەر دەسڕێتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە وچاوەڕێی نوێژ بكات، ئەوا پاداشتی نوێژكردنی بۆ دەنووسرێت ؛ ئەگەر بەردەوام لە چاوەڕوانی نوێژدا بێت، وفریشتەکان نزای بۆ دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو مزگەوتەی نوێژی تێدا کردووە، دەڵێن: (خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە)، هەتا دەستنوێژەكەی نەشكا بێت، یان شتێك نەكات كە ببێتە هۆی ئازاردانی خەڵكی یان فریشتەكان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نوێژی پیاوێک بە تەنها لە دوکانەکەى یان ماڵەکەى دروستە، بەڵام گوناهبار دەبێت بەهۆی وازهێنانى لە نوێژی بەكۆمەڵ بەبێ پۆزش -بەبێ عوزر-.
  2. نوێژی بەكۆمەڵ (جەماعەت) لە مزگەوت باشترە بۆ پیاوان لە نوێژکردنی بە تەنها ؛ بە بیست وپێنج یان بیست وشەش یان بیست وحەوت پلە.
  3. لە کردەوەى فریشتەکان؛ نزا کردنە بۆ ئیمانداران.
  4. فەزڵ وپاداشتی چوون بۆ مزگەوت ؛ بەدەستنوێژەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
IT Italiano الإيطالية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • . .