1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان

فەرموودە چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بِن مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ:

سَأَلْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَيُّ العَمَلِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ؟ قَالَ: «الصَّلاَةُ عَلَى وَقْتِهَا»، قَالَ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «ثُمَّ بِرُّ الوَالِدَيْنِ» قَالَ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «الجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ» قَالَ: حَدَّثَنِي بِهِنَّ، وَلَوِ اسْتَزَدْتُهُ لَزَادَنِي.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەوانەی بۆم باسکرد، ئەگەر پرسیاری زیاترم لێکردایە ئەوا وەڵامی زیاتری دەدامەوە.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 527

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: چی كردەوەیەك خۆشەویستترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: نوێژە فەرزەكان لەكاتەكانی خۆیاندا ؛ كە لەشەریعەتدا دیاریكراون، پاشان چاكەكاری بەرامبەر دایك وباوك، وجێبەجێكردنی مافەكانیان، وخراپەكار نەبوون بەرامبەریان، پاشان جیهاد لەپێناو خوای گەورە بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله -عز وجل-، وبەرگری كردن لە ئاینی ئیسلام ومسوڵمانان، ودەرخستنی دروشمەكانی، وهەستان بەمە بە نەفس وماڵ.
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم كردەوانەی فەرموو؛ ئەگەر پێم بوتایە: پاشان چی كردەویەكی تر؟ ئەوا زیاتری باسدەكرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کردەوەكان پلەیان جیاوازە بەپێی خۆشەویستی خواى گەورە بۆیان.
  2. هاندانی مسوڵمان بۆ ئەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر ئەنجامدانی چاكترین لەنێو كردەوەكان
  3. جیاوازی وەڵامەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكترین كردەوەكان ؛ بەپێی جیاوازی كەسەكان وحاڵیان وچی شتێك بەسوودترینە بۆ هەریەكێكیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية
پۆلێن کراوەکان
  • .