پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

1. واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی خەڵكانی پێش ئێوە ؛ زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
2. هەرکەسێک بێبەش کرا بێت لە نەرم ونیانی؛ ئەوا لە خێر بێبەش کراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
3. دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
4. خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
5. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو ڕەمەزانێکدا دە ڕۆژ ئیعتیکافی دەکرد، بەڵام ئەو ساڵەی کە گیانی سپارد بۆ ماوەی بیست ڕۆژ ئیعتیکافی کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
6. ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
7. ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
8. ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
9. من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، بەڵام جبریل پێمی ڕاگەیاند کە خودای گەورە شانازی بە ئێوەوە دەکات لە لای فریشتەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
10. ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
11. شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
12. با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
13. ئەگەر چوونە سەرئاو كردن ؛ ڕوو لە قیبلە مەكەن وپشتی تێمەكەن، بەڵکو ڕوو لە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
14. با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
15. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
16. اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب
عربي ئینگلیزی ئۆردی
17. ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
18. لە کاتی سوجدە بردندا ڕێک ببنەوە، وبا هیچ یەکێکتان باڵی ڕانەخاتە سەر زەوی وەکو باڵ ڕاخستنی سەگ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
19. نمونەی هاوڕێی باش وهاوڕێی خراپ وەك میسك فرۆش ‏ وخۆشکاری كورەی ئاسن وایە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
20. پەلە بکەن لە کردەوە کردن پێش ئەوەی هەندێک فیتنە زاڵ بێـت بەسەرتاندا كە وەکو شەو تاریکن - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
21. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
22. باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
23. حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
24. سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردن لە لەشگرانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
25. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
26. شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ،
عربي ئینگلیزی ئۆردی
27. سەرت بەرز بکەرەوە وبڵێ لێت دەبیسترێ، وداوا بکە پێت دەبەخشرێت، وداوای شەفاعەت بکە داواکەت جێبەجێ دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
28. نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
29. والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
30. ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
31. سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، یان ئەوەتا فەرمان بە چاکە دەکەن ونەهی لە خراپە دەکەن؛ یان نزیکە لە ئەوەی کە خوای گەورە سزایەک بنێرێتە سەرتان لە لایەن خۆیەوە، پاشان ئێوە نزا دەکەن و وەڵامتان نادرێتەوە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
32. ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ هەندێك (کردەوە) کە بە هۆیانەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆشدەبێت وپلەتان بەهۆیانەوە بەرز دەکاتەوە؟ - 6 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
33. ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
34. سەرفراز وسەرکەوتووە ئەگەر ڕاست بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
35. خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
36. لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
37. موفەریدەکان پێش کەوتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
38. سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
39. ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە هاوەڵی چاک بم بەرامبەری؟ فەرمووی: دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان لەوان خوارتر لە ڕووی نزیکی خزمدارییەوە - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
40. ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامدانی (نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر -بەردەین:البردین-) بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
41. مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
42. خوای گەورە بەهۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لەسەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی کە بە زۆر پێیان کراوە - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
43. تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
44. خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
45. هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
46. حەسودی بە یەکتری مەبەن، وفێڵ مەکەن لە مەزاددا، وڕقتان لە یەکتری نەبێتەوە، وپشت لە یەکتری مەکەن، ولە سەر فرۆشتنی یەکتر شت مەفرۆشن، وبەندەی خودا بن بە برایەتیەوە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
47. خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نیە مەگەر بە یەکێک لەم سێ شتە نەبێت: زیناکەرێک کە هاوسەرگیری کردبێت، کوشتنی نەفسێک بەهۆی ئەوەی کەسێکی تری کوشتووە، وئەوەی لە ئاین (ئیسلام) هەڵبگەڕێتەوە (مورتەد بێت) کە خۆی جیا بکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
48. هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
49. ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا - 3 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
50. ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
51. ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
52. ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە بێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەكانی نێوان ئەو جومعەیە وئەوەی داهاتوو وزیادەی سێ ڕۆژ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
53. ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
54. ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
55. ئاین (ئاینداری) ئاسانە، هەرکەسێک ئاینداری لەسەر خۆی گران بکات وبە زیادەڕەوی وزۆر بە توندی بیگرێت؛ ئەوا ئاینەکە کۆڵی پێدەدات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
56. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ؟ فەرمووی: زمان ودامێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
57. هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
58. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
59. سێ کۆمەڵ ناچنە بەهەشتەوە: ئەوەى خووگرتووە بە ئارەق خواردنەوە، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێت، وئەوەی باوەڕی بە جادووگەری هەیە - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
60. ئيمام دانراوە بۆ ئەوەى شوێنی بکەوین، بۆیە پێچەوانەى ئەو کردەوە مەکەن، ئەگەر تەکبیرەی کرد؛ ئێوەش تەکبیرە بکەن، ئەگەر چوو بۆ ڕکوع؛ ئێوەش بچن بۆ ڕکوع، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)، بڵێن: (ربنا ولک الحمد)، وئەگەر چوو بۆ سوجدە؛ ئێوە بچن بۆ سوجدە، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
61. ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ شتێك كە خێرترە لەوەی داواتان كرد؟ کاتێک دەچنە سەر جێگاکەتان، سی وسێ جار بڵێن: (سبحان الله) ، وسی وسێ جار بڵێن: (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێن: (الله أكبر)؛ ئەمە خێرترە بۆتان لە خزمەتكارێك
عربي ئینگلیزی ئۆردی
62. پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسێکمان ئەگەر بکات بە براکەی یان هاوڕێکەى ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: باوەشی پیا بگات وماچی بکات؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: ئایا دەستی بگرێت وتەوقەی لەگەڵدا بکات؟ فەرمووی: بەڵێ - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
63. پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای
عربي ئینگلیزی ئۆردی
64. ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
65. ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟ - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
66. هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
67. ئەی روەیفیع، لەوەیە لە پاش من بۆ ماوەیەکی زیاتر بژیت؛ بە خەڵکی ڕابگەیەنە ئەوەى ڕیشی گرێبدات وبیبەستێـتەوە، یان پەتێک بکاتە ملیەوە، یان بە پاشەڕۆی ئاژەڵێک یان بە ئێسکێک خۆی لە پاشەڕۆی پیس پاک بکاتەوە؛ ئەوا موحەمەد بەریئە لەو کەسە وهیچ پەیوەندییەکی پێوەى نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
68. هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
69. ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
70. خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری
عربي ئینگلیزی ئۆردی
71. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت هەتا ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەری کرد، ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەری کرد، ودەستی ڕاستی سێ جار ودەستەکەى تریشی سێ جار شۆرد، وبە دەستی دیسانەوە تەڕ کرد سەری مەسح کرد، وهەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا پاکبوونەوە - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
72. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
73. هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
74. فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
75. سوێند بە بتەکان (تاغوتەکان) وبە باوباپیرانتان مەخۆن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
76. هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە - 1 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
77. لە ڕۆژی جومعەدا، فریشتەکان لە لای دەرگای مزگەوت ڕادەوەستن ناوى ئەوانە دەنووسن کە دێنە نێو مزگەوتەوە بە پێی ڕێزبەندی هاتنیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
78. جوێن بە هاوەڵانم مەدەن، ئەگەر یەکێکتان هێندەى ئوحود ئاڵتون ببەخشێت؛ ئەوا ناگات بە هێندەی بەخشینی چنگێک یان نیو چنگی ئەوان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
79. خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
80. ئەم دوو نوێژە (نوێژی بەیانی وعیشا) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر چۆکەکانیش بووایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
81. خواى گەورە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە دەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە؛ ئەگەر کردەوەى پێنەکەن یان نەیڵێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
82. ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
83. ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]
عربي ئینگلیزی ئۆردی
84. لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد،
عربي ئینگلیزی ئۆردی