عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قالَ:

«لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ، حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئیماندارێک کە باوەڕی کامڵ بێت دەبێت ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت، واتای ئەم خۆشەویستیە ئەوەیە کە دڵی براکەی بداتەوە لە هەموو شتێکدا کە سوودی بۆی هەیە، لە ئاین ودونیادا، لە ئامۆژگاری کردن وڕێنمونی کردن بۆ خێر وچاکە ونەهی کردن لە خراپە، وهەر شتێک زیان وکەموکورتی تێدا بێت پێویستە ئامۆژگاری بکات بۆ ئەوەی لێی بە دوور بێت، وجگە لەمانە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆشەویستی لە نێوانیان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر