«إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَبْسُطُ يَدَهُ بِاللَّيْلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيْلِ، حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە دەستی ڕادەخات بە شەوان بۆ ئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆ ئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
خوای گەورە تەوبەی بەندەکەی قبوڵ دەکات ئەگەرچیش تەوبەکە دوابکەوێت، بۆیە ئەگەر مرۆڤت تاوانێک بکات لە ڕۆژدا؛ ئەوا خودا تەوبەکەی قبوڵ دەکات ئەگەرچیش لە شەودا تەوبە بکات، وئەگەر مرۆڤت تاوانێک بکات لە شەودا؛ ئەوا خودا تەوبەکەی قبوڵ دەکات ئەگەرچیش لە ڕۆژدا تەوبە بکات، ئەمە هەتا ئەو کاتەیە کە خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەچێت کە ئەمیش لە نیشانە گەورەکانی ڕوودانی قیامەتە.