«يَا أَيُّهَا النَّاسُ، أَفْشُوا السَّلَامَ، وَأَطْعِمُوا الطَّعَامَ، وَصِلُوا الْأَرْحَامَ، وَصَلُّوا بِاللَّيْلِ وَالنَّاسُ نِيَامٌ، تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ بِسَلَامٍ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن ابن ماجه: 3251]
المزيــد ...
لە عبد اللەی كوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەدینە هات ؛ خەڵكی بەرەو پیریەوە چوون، ووترا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات، پێغەمبەری خودا هات، پێغەمبەری خودا هات، سێ جار، منیش هاتم بۆئەوەی سەیر بكەم، كاتێك سەیری ڕوویم كرد، زانیم كە لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت، یەكەم شت كە بیستم لە قسەكانی ؛ ئەوە بوو كە فەرمووی:
«ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
[صەحیحە] - - [سنن ابن ماجه - 3251]
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، وخەڵكی بینیان بەخێرایی بەرەو ڕوویەوە چوون، یەكێك لەوانە عبد الله ی كوڕی سەلام بوو -ڕەزای خوای لێبێت- كە ئەو كاتە جولەكە بوو، كاتێك بینی زانی كە ڕووی لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت؛ چونكە نور وڕۆشنایی وجوانی وشكۆ وهەیبەتی ڕاستگۆیی تێدا دەدرەوشێتەوە، یەكەم شت كە بیستی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئامۆژگاری خەڵكی كرد بۆ ئەنجامدانی چەند كردەوەیەك كە هۆكارن بۆ چوونە بەهەشت، لەوانەیش:
یەكەم: بڵاوكردنەوەی سەلامكردن ودەرخستنی وزۆر ووتنی بەرامبەر ئەو كەسەی دەیناسیت وئەو كەسەیشی كە نایناسیت.
دووەم: خواردن بەخشین بە خێركردن ودیاری ومیوانداری.
سێیەم: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ ئەوانەی پەیوەندی خزمایەتی ونزیكایەتیت هەیە لەگەڵیان لە ئاراستەی دایك وباوكەوە.
چوارەم: ئەنجامدانی شەونوێژ لە شەودا لەكاتێكدا خەڵكی خەوتوون.