«بَادِرُوا بِالْأَعْمَالِ فِتَنًا كَقِطَعِ اللَّيْلِ الْمُظْلِمِ، يُصْبِحُ الرَّجُلُ مُؤْمِنًا وَيُمْسِي كَافِرًا، أَوْ يُمْسِي مُؤْمِنًا وَيُصْبِحُ كَافِرًا، يَبِيعُ دِينَهُ بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنْيَا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پەلە بکەن لە کردەوە کردن پێش ئەوەی هەندێک فیتنە دەربکەوێت کە وەکو شەو تاریکن، بەیانی مرۆڤ ئیماندارە ئێوارەکەی کافر دەبێت، وئێوارە ئیماندارە بەیانیەکەی کافر دەبێت، ئاینەکەی دەفرۆشێت بە شتێکی کەم لە شتومەکی دونیا».
پەلە بکەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی چاک پێش دەرکەوتنی بەربەستەکان، چونکە هەندێک فیتنە وتاقیکردنەوە دەردەکەون وەکو شەو ڕەش وتاریکن، وهیچ ڕۆشنایی ونورێکیان تێدا نییە، ومرۆڤ نازانێت هەق لە کوێیە، ومرۆڤ بەیانی ئیماندارە وئێوارە کافر دەبێت، وئێوارە کافرە وبەیانی ئیماندار دەبێت، پەنا بە خودا، وئاینەکەی دەفرۆشێت بە شتێکی کەم لە شتومەکی دونیا، جا ئەم شتومەکە پارە یان ماڵ یان پلەوپایە وپۆست یان ئافرەت یان هەر شتێکی تر بێت.