عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«سَوُّوا صُفُوفَكُمْ، فَإِنَّ تَسْوِيَةَ الصَّفِّ مِنْ تَمَامِ الصَّلَاةِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان لە نیشانەی کامڵی نوێژ کردنە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئومەتەکەی دەکات بە ئەو کردەوانەی کە هۆی چاک بوون وسەرکەوتنی ئەوانە، ولێرەدا فەرمانیان پێدەکات کە ڕیزەکانیان ڕێک بکەن لە کاتی نوێژدا، بە شێوەیەک کە هەموو ڕێک بەرامبەر قیبلە بوەستن، وڕیزەکان پڕ بکەنەوە، بۆ ئەوەی شەیتان ڕێگای نەبێت کە یاری بە نوێژەکانیان بکات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی هەندێک سوودی بۆیان کردووە لە ڕێککردنی ڕیزەکانیان، وئەمەش نیشانەیەکە لە کامڵی وتەواوی نوێژەکانیان، ولار بوونەوەی ڕیزەکان وبوونی بۆشایی لە نێوانیاندا هۆکاری کەموکورتیە لە نوێژەکەدا.

الملاحظة
اعو جاج
النص المقترح لا يوجد...

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر