پۆلێنکردن: . . .
+ -
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«لَا تَحَاسَدُوا، وَلَا تَنَاجَشُوا، وَلَا تَبَاغَضُوا، وَلَا تَدَابَرُوا، وَلَا يَبِعْ بَعْضُكُمْ عَلَى بَيْعِ بَعْضٍ، وَكُونُوا عِبَادَ اللهِ إِخْوَانًا الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ، لَا يَظْلِمُهُ وَلَا يَخْذُلُهُ، وَلَا يَحْقِرُهُ التَّقْوَى هَاهُنَا» وَيُشِيرُ إِلَى صَدْرِهِ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ «بِحَسْبِ امْرِئٍ مِنَ الشَّرِّ أَنْ يَحْقِرَ أَخَاهُ الْمُسْلِمَ، كُلُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ حَرَامٌ، دَمُهُ، وَمَالُهُ، وَعِرْضُهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2564]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسودی بە یەکتری مەبەن، و(فێڵ مەکەن لە مەزاددا -لا تناجشوا-)، وڕقتان لە یەکتری نەبێتەوە، وپشت لە یەکتری مەکەن، ولە سەر فرۆشتنی یەکتر شت مەفرۆشن، وبەندەی خودا بن بە برایەتیەوە، مسوڵمان برای مسوڵمانە؛ ستەمی لێناکات وسەرشۆڕی ناکات وبە درۆی ناخاتەوە وبە چاوی سووک وکەم سەیری ناکات، وتەقواداری لێرەدایە -سێ جار ئاماژەی بۆ سینگی کرد- بەسە بۆ مسوڵمانێک کە ئەوەندە شەڕ وخراپەی لە خۆ گرتبێت کە برای مسوڵمانی بە کەم بزانێت وبە چاوی سووک سەیری بکات، هەموو شتێکی مسوڵمان لەسەر مسوڵمانێکی تر حەرامە: خوێنی وماڵی (پارە وموڵکی) وناموسی (ناوبانگی)».

الملاحظة
حهتهغق(ثسص'شس'ص
النص المقترح كككلمتححغàç(èè

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەوەمان دەکات کە واجبە لەسەرمان وەکو مسوڵمانان، ئەویش ئەوەیە یەکترمان خۆش بوێت ویەکگرتوو بین وبە جوانی مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین بە گوێرەی شەریعەت کە ئەمەش هۆکاری چاندنی ڕەوشتە جوانەکانە لە نێوانماندا، وهۆکاری دووربوونەوەیە لە ڕەوشتە خراپەکان، وڕق وکینە سەر دڵەکان لا دەبات، ومامەڵەکردنەکانمان دوور دەبێت لە حەسوودی وزوڵم وستەم وفێڵ وجگە لەمانە کە هۆکارن بۆ ئازار ونانەوەی ناکۆکی، چونکە ئازاردانی مسوڵمان حەرامە جا چ لە ماڵی (پارەی) یان مامەڵەکردن یان بە دەست یان بە زمان بێت، هەموو شتێکی مسوڵمانێک لەسەر مسوڵمانێکی تر حەرامە: خوێنەکەی وماڵەکەی وپارەکەی وناوبانگی (ناموسی)، وشکۆداری وشەرەفمەندی بە تەقوادارییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
  • . .
  • . .
زیاتر