عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ رضي الله عنه أَنَّهُ قَالَ: أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّكُمْ تَقْرَؤُونَ هَذِهِ الآيَةَ: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنْفُسَكُمْ لاَ يَضُرُّكُمْ مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ}، وَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:

«إِنَّ النَّاسَ إِذَا رَأَوْا الظَّالِمَ فَلَمْ يَأْخُذُوا عَلَى يَدَيْهِ أَوْشَكَ أَنْ يَعُمَّهُمُ اللَّهُ بِعِقَابٍ مِنْهُ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبو بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی خەڵکینە، ئێوە ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: {يَا أَيُّها الَّذِين آمَنُوا عَلَيكُم أَنفسَكُم لاَ يَضُرُّكُم مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيتُم ...} [المائدة: 105]، واته: {ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ...}، ومن گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بووە کە دەفەرموێت: «ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبو بەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەی خەڵکینە، ئێوە ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: {يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ عَلَيۡكُمۡ أَنفُسَكُمۡۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهۡتَدَيۡتُمۡۚ }[المائدة: 105]،واته:{ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە؛ ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن)}، وئەوەى لێ تێدەگەن کە مرۆڤ ئەگەر خۆی هیدایەتدراو بێت ئەوا گومڕایی خەڵکی زیانی پێناگەیەنێت، چونکە خۆی لە سەر ڕێگای ڕاست وئیستیقامەتە بۆیە حاڵی خەڵکی تر بە دەستخواى گەورەیە وئەو هیچ پەیوەندیەکی پێیانەوە نیە، وئەمیش واتایەکی پوچە، خواى گەورە مەرجی داناوە بۆ دووربوونی زیانی کەسی گومڕا لێمان ئەگەر ئێمە هیدایەتدراو بین، دەفەرموێت: { لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهۡتَدَيۡتُمۡۚ }، واته:{ زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە؛ ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ولە هیدایەت ئەوەیە: فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە بکەین، بۆیە بۆ ئەوەى سەلامەت وپارێزراو بین پێویستە فەرمان بە چاکەن بکەین ونەهی لە خراپە بکەین، بۆیە ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: من گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: (ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات)، واتا: زیانی گومڕاکان دەگات پێیان ئەگەر ئەوان گومڕایی ببینن ونەهی لێنەکەن وفەرمان بە چاکە نەکەن، ونزیکە لەوەى خواى گەورە تووشی سزایەکی گشتییان بکات؛ کە تاوانکەر وغافڵ -بێ ئاگا- دەگرێتەوە، تاوانکەر کە تاوانەکان دەکات وغافڵ کە نەهی ناکات لە گومڕاییەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان