پۆلێنکردن:
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«لاَ تَسُبُّوا أَصْحَابِي، فَلَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا بَلَغَ مُدَّ أَحَدِهِمْ، وَلاَ نَصِيفَهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە هاوەڵانم مەدەن، ئەگەر یەکێکتان هێندەى ئوحود ئاڵتون ببەخشێت؛ ئەوا ناگات بە هێندەی بەخشینی چنگێک یان نیو چنگی ئەوان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە جوێندان بە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وهەواڵی ئەوەى داوە کە ئەگەر کەسێک هێندەی چیای ئوحود ئاڵتون ببەخشێت ئەوا پاداشتی بەخشینەکە لای خواى گەورە ناگاتە پاداشتی بەخشینی یەکێک لە هاوەڵان ئەگەر ئەم هاوەڵە هێندەی چنگێکی دەست خۆراک ببەخشێت وتەنانەت ناگاتە نیوەى چنگێکی دەستیش؛ وهۆکاری ئەمیش ئەوەیە کە هاوەڵان هەموویان باشتر وچاکترن لە هەموو ئەو کەسانەى لە پاش ئەوانەوە دێن، وهۆکاری بەرزی پلەپایەی بەخشینیان ئەوەیە کە لە کاتی تەنگانە وگرنگیدا بووە، وچونکە بەخشینەکەیان بۆ سەرخستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپاراستنی بووە، وئەم فەزڵەش لە پاش ئەوان نییە و بەهەمان شێوە جیهاد وتێکۆشان وهەموو پەرستەکانى تریان، لەگەڵ ئەوەى لە نەفس ودەروونیاندا بوو لە ڕەحمەت وخۆشەویستی وخشوع وتەقواداری ولە خودا ترسی وسادە بوون -التواضع- وبەخشین وجیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە وجگە لەمانە لە کردەوە چاکەکان، وهەموو ژیانیان بەخشی بۆ سەرخستنی ئەم ئاینە پیرۆزە -ڕەزا وڕحمەتی خوایات لێبێت- وهەروەها فەزڵی هاوەڵ بوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاداشت وپلەپایەی خۆی هەیە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت وهیچ کردەوەیەک ناگات بە پاداشت وفەزڵی ئەم هاوەڵبوونە، وفەزڵەکانیان هەرگیز ناتوانرێت بپێورێت وبەراورد بکرێت، وئەمیش فەزڵ وبەخشینی خودایە بۆ هەرکەسێک بیەویت دەیبەخشێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

پۆلێنکردنەکان
زیاتر