عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ قَالَ: خَرَجَ مُعَاوِيَةُ عَلَى حَلْقَةٍ فِي الْمَسْجِدِ، فَقَالَ: مَا أَجْلَسَكُمْ؟ قَالُوا: جَلَسْنَا نَذْكُرُ اللهَ، قَالَ آللَّهِ مَا أَجْلَسَكُمْ إِلَّا ذَاكَ؟ قَالُوا: وَاللهِ مَا أَجْلَسَنَا إِلَّا ذَاكَ، قَالَ: أَمَا إِنِّي لَمْ أَسْتَحْلِفْكُمْ تُهْمَةً لَكُمْ، وَمَا كَانَ أَحَدٌ بِمَنْزِلَتِي مِنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَقَلَّ عَنْهُ حَدِيثًا مِنِّي:

وَإِنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ عَلَى حَلْقَةٍ مِنْ أَصْحَابِهِ، فَقَالَ: «مَا أَجْلَسَكُمْ؟» قَالُوا: جَلَسْنَا نَذْكُرُ اللهَ وَنَحْمَدُهُ عَلَى مَا هَدَانَا لِلْإِسْلَامِ، وَمَنَّ بِهِ عَلَيْنَا، قَالَ: «آللَّهِ مَا أَجْلَسَكُمْ إِلَّا ذَاكَ؟» قَالُوا: وَاللهِ مَا أَجْلَسَنَا إِلَّا ذَاكَ، قَالَ: «أَمَا إِنِّي لَمْ أَسْتَحْلِفْكُمْ تُهْمَةً لَكُمْ، وَلَكِنَّهُ أَتَانِي جِبْرِيلُ فَأَخْبَرَنِي أَنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يُبَاهِي بِكُمُ الْمَلَائِكَةَ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- دەرچوو بۆ لای ئەڵقەیەکی دانیشتن لە مزگەوتێک، ووتی: ئایا چی وای لە ئێوە کردووە کە دابنیشن؟ ئەوانیش ووتیان: زیکر کردنی خوای گەورە، ئەویش (موعاویە) ووتی: بڵێن سوێند بە خودا تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمە بووە؟ ووتیان: تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمە بووە، (موعاویە) ووتی: من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ئەوەی تۆمەت وگومان بدەمە پاڵ ئێوە، هیچ کەسێک نییە وەکو من فەرموودەی کەم گێڕا بێتەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەڕای نزیکیم لە ئەو (چونکە برای هاوسەری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئوم حەبیبە -رملة بنت أبي سفيان- بووە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لای هەندێک لە هاوەڵانی کە وەکو ئەڵقەیەک دانیشتبوون، فەرمووی: «چی شتێک هۆکاری دانیشتنی ئێوە بووە؟». ووتیان: زیکر ویاد کردنی خوای گەورە وسوپاس وحەمدی دەکەین لەسەر ئەوەی کە هیدایەتی ئێمەی داوە بۆ ئاینی ئیسلام و بەهۆی ئەمەوە مینەتی کردووە بە سەرماندا، فەرمووی: «بڵێن سوێند بە خودا تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمە بووە؟»، ووتیان: والله تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمە بووە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ئەوەی تۆمەت وگومان بدەمە پاڵ ئێوە، بەڵام جبریل -علیه السلام- هات پێمی ڕاگەیاند کە خودای گەورە شانازی بە ئێوە دەکات لە لای فریشتەکان».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە یەکێکە لەو فەرموودانەی کە بەڵگەیە لە سەر فەزڵی زیکر ویادی خوای گەورە، کە ئەبو سەعیدی خودری دەیگێڕێتەوە کە موعاویە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەرچوو بۆ لای ئەڵقەیەکی دانیشتن لە مزگەوت وپرسیاری لێیان کرد لە سەر چی شتێک کۆبوونەتەوە، ووتیان: یادی خودا دەکەین، وسوێندیانی دا کە مەبەستیان لەم دانیشتنە تەنها کۆبوونەوەیە بۆ یادی خوای گەورە، وئەوان سوێندیان خوارد، پاشان پێیانی ووت: من ئێوەم سوێند نەدا وەکو تۆمەت وگومان خستنە سەر ڕاستگۆیی ئێوە، بەڵام من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی دەرچوو بۆ لای کەسانێک وهەمان ئەم قسانەی کرد، وپێیانی ووت: خوای گەورە شانازی بە ئەوانەوە دەکات لای فریشتەکان، بۆ نمونە دەڵێن: سەیری بەندەکانم بکەن لە سەر یاد کردنی من کۆبوونەتەوە، وهاوشێوەی ئەمە کە شانازی کردنی تێدایە، بەڵام نابێت کۆ ببنەوە بۆ یادی کردنی خوای گەورە بە یەک دەنگ، بەڵام باسی هەر شتێک دەکەن کە ببێتە هۆی ئەوەی خوای گەورەیان لە یاد بێت لە ئامۆژگاری وبیرهێنانەوە یان باسی نیعمەتەکانی خوای گەورە دەکەن وەکو نیعمەتی ئیسلام ولەش ساغی وئەمن وئاسایش وهاشێوەی ئەمانە، بیرهێنانەوەی نیعمەتەکانی پەروەردگار لە یادی خوای گەورەیە، بۆیە ئەمەش بەڵگەیە لە سەر فەزڵی کۆبوونەوە ودانیشتن بۆ باسکردنی نیعمەتەکانی خوای گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر