پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

1. ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
2. ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
3. هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
4. پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
5. دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
6. سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە - 6 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
7. مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
8. هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
9. بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت- - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
10. خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
11. کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
12. خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
13. تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت - 6 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
14. ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
15. هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
16. بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
17. ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
18. پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: نوێژم لە نێوان خۆم وبەندەکەم دابەشکردووە بۆ دۆ دووبەش، وئەگەر بەندەکەم داواى هەرشتێکم لێبکات ؛ پێی دەبەخشم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
19. ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
20. چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
21. ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-
عربي ئینگلیزی ئۆردی
22. هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
23. الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
24. شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
25. کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
26. خواى گەورە -هێندەى- چاکەیەک ستەم لە ئیماندار ناکات، بەهۆیەوە پێی دەبەخشێت لە دونیادا و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
27. مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
28. خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى وەربگیرێت هەروەکو چۆن پێی خۆشە واجبەکانى جێبەجێ بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
29. نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-
عربي ئینگلیزی ئۆردی
30. ئیمان -باوەڕ- کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی هەریەکێکتان هەروەکو چۆن جلی کۆن دەدڕێت ولاواز دەبێت، بۆیە داوا لە خواى گەورە بکەن کە ئیمان لە دڵەکانتان نوێ بکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
31. لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
32. قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
33. قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کوشتار دەکەن دژی جولەکە، هەتاوەکو بەرد کە جولەکەیەک لە پشتیدا خۆی حەشارداوە دەڵێت: ئەی مسوڵمان، ئەمە جولەکەیەکە لە پشتمەوە بیکوژە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
34. سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
35. قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
36. قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
37. خواى گەورە زەوی دەگرێت، وئاسمانەکان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
38. کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
39. من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
40. سوێند بە ئەوەى نەفسی موحەمەدی بەدەستە دۆلکەکانى هێندەى ئەستێرە وهەسارەکانى ئاسمانن کە دەدرەوشێنەوە لە شەوێکی تاریکی ساماڵدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
41. مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
42. ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
43. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە -لەگەیاندنی وەحیدا-، فەرمووی: «هەر یەکێکتان لەکاتی دروستکردنی کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا چل ڕۆژ وشەو - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
44. هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
45. ئەگەر خواى گەورە بڕیاریدا بۆ هەربەندەیەک لەهەر پارچە زەویەکدا بمرێت ؛ ئەوا وایلێدەکات بۆ پێویستیەک بچێت بۆ ئەو شوێنە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
46. هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا - 8 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
47. پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
48. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
49. ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-}
عربي ئینگلیزی ئۆردی
50. فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
51. خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
52. وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
53. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جیاکاری نەدەکرد لە نێوان سورەتەکان هەتاوەکو {بسم الله الرحمن الرحيم}ی بۆ سەر دادەبەزی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
54. ئایا یەکێکتان حەز دەکات ئەگەر گەڕایەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی ئاوسی دەست بکەوێت؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
55. بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت - 4 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
56. ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
57. دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
58. ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟ - 10 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
59. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
60. جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
61. ئەگەر ئەوانەت بینی کە شوێنی -ئەو ئایەتانە دەکەون- کە ڕوون نین -لە قورئاندا-، ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە (کە لایانداوە لە هەق وڕاستی)؛ بۆیە ئاگادار بن لێیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
62. هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
63. ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
64. بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
65. ئەوەى دەیڵێیت وبانگەوازى بۆ دەکەیت باش وچاکە، ئەگەر پێمان بڵێیت ئەوەى کردوومانە لێخۆشبوونی بۆ هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
66. بڕۆ بۆ لای، پێی بڵێ: تۆ لە ئەهلی دۆزەخ نیت، بەڵکو لە ئەهلی بەهەشتیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
67. ئەی خەڵکینە، خودا خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەتی لەسەرتان لابرد و شانازی کردن بە باوباپیرانەوە - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
68. سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
69. لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
70. بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
71. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
72. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
73. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
74. ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
75. مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
76. هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار
عربي ئینگلیزی ئۆردی
77. ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن - 6 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
78. هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
79. نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
80. ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
81. ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
82. ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
83. ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
84. ئەگەر نوێژتان کرد ؛ ڕیزەکانتان ڕێک بکەن پاشان با یەکێکتان پێشنوێژیتان بۆ بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
85. لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
86. ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
87. ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد) - 2 ملاحظة
عربي ئینگلیزی ئۆردی
88. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو نوێژێکی فەرز دەیووت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
89. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
90. ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی