پۆلێنکردن:
+ -
عَنِ ‌ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما:

أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَطَبَ النَّاسَ يَوْمَ فَتْحِ مَكَّةَ، فَقَالَ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّ اللهَ قَدْ أَذْهَبَ عَنْكُمْ عُبِّيَّةَ الْجَاهِلِيَّةِ وَتَعَاظُمَهَا بِآبَائِهَا، فَالنَّاسُ رَجُلَانِ: بَرٌّ تَقِيٌّ كَرِيمٌ عَلَى اللهِ، وَفَاجِرٌ شَقِيٌّ هَيِّنٌ عَلَى اللهِ، وَالنَّاسُ بَنُو آدَمَ، وَخَلَقَ اللهُ آدَمَ مِنْ تُرَابٍ، قَالَ اللهُ: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات: 13]».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن حبان] - [سنن الترمذي: 3270]
المزيــد ...

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆ خەڵکی دەدا لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا، فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، خودا خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەتی لەسەرتان لابرد و شانازی کردن بە باوباپیرانەوە، خەڵکی دوو چینن: چاکەکارێکی تەقوادار کە ڕێزدارە لای خواى گەورە، وتاوانبارێکی دۆڕاو کە بێڕێزە لای خواى گەورە، وخەڵکی نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، الله دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».

[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 3270]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا وتاری بۆ خەڵکی دەدا، فەرمووی: ئەی خەڵکینە، بەدڵنیاییەوە خودا ئێوەی دەرباز كرد لە خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەت وهەروەها شانازی کردنتان بە باوباپیرانەوە، خەڵکی دوو دوو جۆرن:
یان ئیماندارێكی چاکەکارە وگوێڕایەڵی فەرمانەكانی الله یە -عز وجل-، ئەم بەندەیە ڕێزدارە لای خواى گەورە ؛ ئەگەرچیش سەر بە ڕەچەڵەك وبنەماڵەیەكی ناسراو نەبێت لەلای خەڵكی.
یان ئەوەتا كافرێكی تاوانبار وسەرسەختە، ئەمە كەسێكی بێڕێزە لەلای الله، وهیچ نرخێكی نییە ؛ ئەگەرچیش سەر بە بنەماڵەیەكی ناسراو بێت لەلای خەڵكی یان پلەوپایە ودەسەڵاتی هەبێت.
خەڵکی هەموویان نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، بۆیە شیاو نییە بۆ كەسێك كە بنچینەی خۆڵە ؛ خۆی بەگەورە بزانێت وسەرسامی نەفسی خۆی بێت، وخوای گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».

الملاحظة
جزاكم الله خيراً
النص المقترح خطَب النبي صلى الله عليه وسلم بالناس يوم فتح مكة، فقال: يا أيّها الناس، إنّ الله قد أذهب عنكم فَخْر الجاهليّة وتكبّرها وتعاظُمَها بآبائها، فالنّاس رَجُلان: الأول: مؤمنٌ تقيٌّ، فهو الخيِّر الفاضل الكريم على الله، وإلم يكن حسِيبًا في قومه، وهو الذي يجب أن يُحبَّ ويُحتَرم، والثاني: فاجرٌ شقيّ ذليلٌ عند الله، فهو الدَّنيّ وإن كان في أهله شريفًا رفيعًا، وهو الذي يجب أن يُبغض ويُتبرَّأ منه، والنّاس بنو آدَم، وخَلَق اللهُ آدمَ مِن تراب، فلا يليق بمن أصلُه التّراب النَّخوة والكِبْر، ثمّ تلا عليه الصلاة والسلام الآية التي تدلّ على أنّ المعيار الصَّحيح للتفاضل بين البشر هو التَّقوى، وأنّ الكريم عند الله هو التَّقيّ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کراوە لە شانازی کردن بە ڕەچەڵەک وباوباپیران وپلەوپایە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر