پۆلێنکردن:
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:

«مَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 110]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا».

الملاحظة
جابر
النص المقترح احمدجابر
الملاحظة
صحيح من
النص المقترح لا يوجد...

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 110]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە هەركەسێك بەئەنقەست درۆ بەناوی ئەوەوە بكات ؛ ئەمیش بەوەی فەرموودەیەك یان كردەوەیەکە بداتە پاڵی لەكاتێكدا ئەو نەیفەرمووە ونەیكردووە، ئەوا لە قیامەتدا شوێنێك بۆ ئەو كەسە درۆزنە دانراوە لە درۆزەخدا ؛ لەسزای درۆكردن بەناو پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-.

الملاحظة
ترجمة
النص المقترح لا يوجد...

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. درۆکردن بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بەمەبەست و بەئەنقەستەوە هۆکارە بۆ چوونە نێو دۆزەخ.
  2. درۆکردن بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- وەکو درۆکردن نییە بەناوى خەڵکی ترەوە، چونكە درۆكردن بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- هۆكارە بۆ خراپەی ترسناك وگەورە لە ئاین ودونیادا.
  3. هۆشداری دان سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەر فەرموودەیەك پێش دڵنیایی ولێکۆڵینەوە لە سەحیحی ودروستی دانەپاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (55)
پۆلێنکردنەکان
زیاتر