عن المِقدام بن معدي كرب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«إِذَا أَحَبَّ الرَّجُلُ أَخَاهُ فَلْيُخْبِرْهُ أَنَّهُ يُحِبُّهُ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وأحمد] - [سنن أبي داود: 5124]
المزيــد ...

لە میقدام کوڕی مەعدی کریبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت».

[صەحیحە] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وأحمد] - [سنن أبي داود - 5124]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیە یەکێک لە هۆکارەکانى بەهێزبوونی پەیوەندی لەنێوان ئیمانداران باسدەکات کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوە ودامەزراندنی خۆشەویستی لەنێوانیان، ئەویش ئەوەیە ئەگەر پیاوێک برایەکی مسوڵمانی خۆشویست یان ئافرەتێک خوشکێکی مسوڵمانی خۆشویست ئەوا با پێی بڵێت کە لەپێناو خواى گەورە خۆشی دەوێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەى خۆشویستن بەدڵسۆزی لەپێناو خواى گەورە، نەک بەهۆی بەرژەوەندیەکی دونیایی.
  2. سونەتە (موستەحەبە) کە کەسێکت خۆشویست لە پێناو خوای گەورە ئەو خۆشەویستیەی بۆ دەرببڕیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی خۆشەویستی وهۆگری ویەکگرتن.
  3. بڵاوکردنەوەى خۆشەویستنی لەنێوان ئیمانداران دەبێتە هۆی بەهێزبوونی برایەتی ئیمانى وکۆمەڵگا دەپارێزێت لە پەرتەوازەبوون وناکۆکی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر