+ -

عن عائشة رضي الله عنها مرفوعاً: «اللهم من وَلِيَ من أمر أمتي شيئاً، فشَقَّ عليهم؛ فاشْقُقْ عليه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەم ماڵەى مندا دەیفەرموو:
«ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان ئاسان کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر ئاسان بکە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1828]

شیکردنەوە

هەرکەسێک کرا بە کاربەدەست لەسەر کاروباری مسوڵمانان، ئینجا فەرمانڕەوایەتیەکە گەورە یان بچووک بێت، گشتی یان بچووک -تایبەت- بێت، ئەگەر کاری لەسەریان قورس کرد ونەرمونیان نەبوو بەرامبەریان؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای کردووە لەسەری بەوەى خواى گەورەیش کاری لەسەر قورس بکات بەهاوشێوەی کردەوەکەى،
و هەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروباری مسوڵمانان، وکاری لەسەریان ئاسان کرد ونەرمونیان بوو بەرامبەریان؛ -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆ کردووە بەوەى خواى گەورەیش کاری لەسەر ئاسان بکات وڕەحمی پێبکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبە لەسەر ئەو کەسەی کە کاری مسوڵمانانی گرتە دەست ؛ نەرم ونیان بێت بەرامبەریان بەگوێرەی توانای.
  2. پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.
  3. ئەو پێوەرەی بەهەند وەردەگیرێت لەبابەتی نەرمونیانی یان توندبووندا ئەوەیە کە پێچەوانەى قورئان وسونەت نەبێت.
زیاتر