+ -

عن أبِي هُرَيرةَ رضي الله عنه أنَّ رسول الله صلى الله عليه وسلمَ قال:
«إذا قُلْتَ لِصَاحِبِكَ: أَنْصِتْ، يومَ الجمعةِ، والْإِمامُ يَخْطُبُ، فَقَدْ لَغَوْتَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 851]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 851]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە یەكێك لە ئەدەبە واجبەكان لەسەر ئەوانەی ئامادەی نوێژی هەینی دەبن بریتیە لە: بەجوانی گوێگرتن بۆ وتاربێژ ؛ بۆئەوەی بیر لە ئامۆژگاریەكان بكاتەوە، و هەركەسێك قسەیەك بكات ؛ لەكاتێكدا ئیمام وتار دەدات -ئەگەرچیش قسەیەكی كەم بێت- ؛ وەكو بەیەكێكی تر بڵێت: (بێدەنگ بە) و (گوێبگرە)، ئەوا فەزڵی نوێژی هەینی لەدەستچووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی قسەكردن لەكاتی وتاردا، ئەگەرچیش بۆ نەهی كردن بێت لە هەڵە یان وەڵامدانەوەی سەلام یان وەڵامدانەوەی ئەوەی دەپژمێت.
  2. ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە قسە لە گەڵ ئیمام دەکەن یان ئیمام قسەیان لە گەڵدا دەکات.
  3. قسەكردن لەنێوان دوو وتارەكە لەكاتی پێویستیدا ؛ ڕێگەپێدراوە.
  4. ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسكرا لەكاتی وتاردا وئیمام خەریكی وتاردان بوو ؛ ئەوا بەنهێنی سەڵاتی لەسەر دەدەیت وسەلامی لێدەكەیت، و ووتنی (ئامین) لەپاش نزاكردنیش بەهەمان شێوە.
زیاتر