+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «كل أمتي يدخلون الجنة إلا من أَبَى». قيل: ومَنْ يَأْبَى يا رسول الله؟ قال: «من أطاعني دخل الجنة، ومن عصاني فقد أَبَى».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت». ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 7280]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە هەموو ئومەتەکەى دەچێتە بەهەشتەوە مەگەر ئەوانەى نەیانەوێت !
هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: ئایا کێ نایەوێت ئەی پێغەمبەری خودا ؟!
وەڵامی دانەوە -صلى اللە علیە وسلم-: هەرکەسێک شوێنکەوتوو وگوێڕایەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەى سەرپێچی بکات وملکەچی شەریعەت نەبێت ئەوا نایەوێت بچێتە بەهەشتەوە بەهۆی کردەوە خراپەکانی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو گوێڕایەڵیکردنی خواى گەورە وایە، وسەرپێچیکردنیشی بەهەمان شێوە.
  2. گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوونە بەهەشت واجب دەکات، وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانى چوونە دۆزەخ واجب دەکات.
  3. موژدەیە بۆ ئەوانەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەن لەم ئومەتە؛ هەموویان دەچنە بەهەشتەوە، جگە لەئەوانەیان کە سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى دەکەن.
  4. ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەى، و بەپەرۆشبوونی لەسەر ئەوەی هیدایەت وەربگرن.
زیاتر