+ -

عن ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما أنه سَمِعَ رَجُلًا يَقُولُ: لَا وَالْكَعْبَةِ، فَقَالَ ابْنُ عُمَرَ: لَا يُحْلَفُ بِغَيْرِ اللَّهِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد] - [سنن الترمذي: 1535]
المزيــد ...

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە گوێی لە پیاوێک بوو ووتی: نەخێر سوێند بە کەعبە، ئیبن عومەر ووتی: نابێت سوێند بخورێت بە جگە لە الله، چونکە من گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو :
«ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».

[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 1535]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک سوێند بخوات بە جگە لە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى ئەوا کوفری کردووە بە خوا وهاوەڵی بۆ بڕیار داوە؛ چونکە سوێند خواردن بەمەزندانانى سوێند پێخوراوە، و بەمەزندانان تەنها مافى خواى گەورەیە ؛ بۆیە دەبێت مرۆڤ بەتەنها سوێند بە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى بخوات، وئەم سوێند خواردنە بە جگە لە الله شیرکی بچووکە؛ بەڵام ئەگەر سوێندخۆر ئەوەندە سوێندپێخوراو بەمەزن دابنێت وەکو بەمەزندانانى الله یان زیاتر ؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێتە شیرکی گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بە مەزندانان و بە گەورەکردنی کەسێک یان شتێک بە سوێند خواردن تەنها بۆ خوای گەورە دەبێت؛ بۆیە نابێت سوێند بە کەسێک یان شتێکی تر بخورێت جگە لە خوای گەورە وناو وسیفەتەکانى.
  2. بەپەرۆشی هاوەڵان لەسەر فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە، بەتایبەت ئەگەر ئەو خراپەیە پەیوەندی بە شیرک یان کوفرەوە هەبێت.
زیاتر