+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«حُجِبَتِ النَّارُ بِالشَّهَوَاتِ، وَحُجِبَتِ الْجَنَّةُ بِالْمَكَارِهِ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6487]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6487]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە دۆزەخ دەوردراوە بەو شتانەى نەفسی مرۆڤ ئارەزووی دەکات لە کردەوە حەرامکراوەکان یان کەمتەرخەمی لە واجبەکان؛ هەرکەسێک شوێن هەوا وئارەزووی نەفسی بکەوێت ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە، وبەهەشت دەوردراوە بەو شتانەى کە نەفس حەزی پێناکات؛ وەکو پەیڕەوکردنی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە حەرامکراوەکان وئارامگرتن لەسەر ئەمە، ئەگەر گوێڕایەڵ بێت وجیهادی نەفسی بکات ئەوا شایستەى چوونە بەهەشتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری الأكانية ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆکاری تووشبوون بە شەهوەت وئارەزووەکان بریتیە لە ڕازاندنەوەی شەیتان بۆ شەڕ وخراپە وشتە ناشرینەکان، کە ئەمەش وا دەکات لای نەفس جوان بێت وبۆی بچێت وئەنجامی بدات.
  2. فەرمانکردن بە دوورکەوتنەوە لە شەهوەتە حەرامکراوەکان؛ چونکە ڕێگایە بەرەو دۆزەخ، وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتی وناخۆشیەکان ؛ چونکە ڕێگایە بەرەو بەهەشت.
  3. فەزڵ وپلەوپایەى جیهادکردن دژ بە نەفس وکۆشش کردن لە پەرستنەکاندا وئارام گرتن لەسەر ئەو بارگرانی وناڕەحەتیانەى پەیوەستن بە پەرستنەکانەوە.
زیاتر