+ -

عن خولة الأنصارية رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إن رجالاً يَتَخَوَّضُون في مال الله بغير حق، فلهم النار يوم القيامة».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

لە خەولەی ئەنصارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«پیاوانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 3118]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کەسانێک لەپوچەڵدا ماڵ وسامانى مسوڵمانان بەکاردەهێنن، وبە ناهەق وەریدەگرن، ئەمیش مانایەکی گشتیە سەبارەت بە سامانەکان لەڕوانگەى کۆکردنەوەیان و بەدەستهێنانیان لەڕێگایەکەوە کە حەڵاڵ نەبێت، وهەروەها خەرج نەکردنی لە شوێنە دروستەکانى، ئەمیش هەموو سامانەکان دەگرێتەوە لەماڵی هەتیو و وەقف ونکۆڵی لە سپاردەکان و بردنی سامانێک بێ ئەوەى شایستە بێت لە سامانە گشتیەکان.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە پاداشتی ئەوان دۆزەخە لەڕۆژی قیامەتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەو ماڵ وپارەیەی لە نێو دەستی مسوڵمانان وکاربەدەستانە لە ڕاستیدا هەمووی موڵکی خودایە ئەوانی کردووە بە بەرپرس بەسەریەوە بۆئەوەی خەرجی بکەن بەپێی ڕێگەپێدراو، بۆیە خەرجکردنی ئەو سامانە لە شتی پوچەڵ وبەتاڵ وزیادەڕۆیی وکورتڕەوی کردن تێیدا کارێکی حەرامە، وئەمە گشتییە کاربەدەستان وهەموو خەڵکیش دەگرێتەوە.
  2. زۆر جەختکردنەوەى شەریعەت لەسەر ماڵ وسامانی گشتی، وهەرکەسێک بکرێتە بەرپرسیار لەسەر شتێک ئەوا لەڕۆژی قیامەتدا لێپسرینەوەى لێدەکرێت لەسەر چۆنیەتی دەست خستنی وخەرجکردنی.
  3. ئەوەی بەشێوەیەکی ناشەرعی سامانەکەى یان سامانی خەڵکی تر بەکاربهێنێت ومامەڵەى پێوە بکات ؛ ئەم هەڕەشەیە دەیگرێتەوە.
زیاتر