+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلْيُكْرِمْ جَارَهُ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 47]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 47]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە بەندەى ئیماندار بە الله وڕۆژی قیامەت کە گەڕانەوەى بۆ ئەوێیە ولەوێ لەسەر کردەوەکانى پاداشت دەدرێتەوە، ئیمانەکەى هانی دەدات بۆ ئەنجامدانى ئەم ڕەوشتە جوانانە:
یەکەم: قسەی جوان: لە تەسبیح وتەهلیل (ووتنی: سبحان الله و ﻻ إله إﻻ الله)، وفەرمان بەچاکە ونەهی لە خراپە، وبەدیهێنانى ئاشتەوایی لەنێو خەڵکی، وئەگەر ئەمانە نەکات ئەوا با بێدەنگ بێت وزیان وئازاردانى خۆی بەدوور بگرێت لە مسوڵمانان وزمانى بپارێزێت.
دووەم: ڕێز گرتنی دراوسێ: ئەمیش بەچاکەکاربوون بەرامبەری وئازار نەدانى.
سێیەم: ڕێز گرتنی ئەومیوانەى سەردانت دەکات: بە وشەى جوان وپێشکەشکردنی خواردنی چاک وهتد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. باوەڕبوون بە خوای گەورە وڕۆژی دوایی بنچینەی هەموو خێرێکە، و وا لە مرۆڤ دەکات هەموو خێرێک ئەنجامبدات.
  2. هۆشداری وئاگادارکردنەوە لە بەڵا وکارەساتەکانی زمان.
  3. ئاینی ئیسلام ئاینی خۆشەویستی وڕێزلێگرتن وبەخشینە.
  4. ئەم ڕەوشتانە لە بەشەکانی (لقەکانی) ئیمانن ولە ئەدەب وخوڕەوشتە باڵاکانن.
  5. زۆر قسەکردن لەوەیە مرۆڤ تووشی مەکروهـ وحەرام بکات، وسەلامەتی ئەوەیە قسە نەکرێت مەگەر لەشتێک خێر وچاکەى تێدا بێت.
زیاتر