+ -

عن شداد بن أوس رضي الله عنه مرفوعًا:« إن الله كتب الإحسانَ على كل شيء، فإذا قتلتم فأحسِنوا القِتلةَ وإذا ذبحتم فأحسِنوا الذِّبحة، وليحد أحدُكم شَفْرَتَه ولْيُرِحْ ذبيحتَهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دووشتم لە پێغەمبەری خوداوە لەبەر کردووە -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو::
«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتاریەکتان کرد؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وئەگەر سەربڕینێکتان ئەنجامدا؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وبا یەکێک لە ئێوە کەرەستەى سەربڕینەکەى تیژ بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتی لە سەر سەربڕاوەکە لابدات».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1955]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە چاکەکاری دەرهەق بەهەموو شتێک واجب کردووە، وچاکەکاری: بریتیە لە هەستکردن بەچاودێری خواى گەورە بەبەردەوامی، لە پەرستنی وکردنی خێر وچاکە وئازارنەدان ودوورخستنەوەى زیان لە بوونەوەرەکان، وتەنانەت چاکەکاری لەکوشتن وسەربڕینیش دەگرێتەوە.
چاکەکاری لە کوشتن لەکاتی تۆڵەسەندنەوە (القصاص): ئەوەیە ئاسانترین وخێراترین ڕێگا هەڵبژێرێت بۆ دەرچوونی ڕۆحی کوژراوەکە.
وچاکەکاری لە سەربڕیندا: بەوە دەبێت چاکەکاربێت بەرامبەر ئاژەڵ ئەمیش بەتیژکردنی ئامێر وکەرەستەى سەربڕینەکە، ونابێت لەپێش چاوی ئاژەڵەکە تیژی بکات، ونابێت سەری ببڕێت لەکاتێکدا ئاژەڵێکی تر سەیری دەکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە -عز وجل- بە خوڵقێنراوەکان.
  2. چاکەکاری لە کوشتن وسەربڕیندا بەوەی کە بە گوێرەی شەرع ئەنجامبدرێن.
  3. کەماڵ وتەواوی ئەم شەریعەتە کە هەموو خێرێکی لە خۆگرتووە، ولەوانەش: بەبەزەیی ونەرم ونیان بوون بەرامبەر ئاژەڵەکان.
  4. نەهی کردن لە شێواندنی لاشەی مرۆڤ لەپاش کوشتنی.
  5. حەرامبوونی هەر کارێک ببێتە هۆی ئازاردانی ئاژەڵ.
زیاتر