+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«السَّاعِي عَلَى الأَرْمَلَةِ وَالمِسْكِينِ، كَالْمُجَاهِدِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، أَوِ القَائِمِ اللَّيْلَ الصَّائِمِ النَّهَارَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5661]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە، یان وەکو ئەو کەسە وایە لە شەودا (بەردەوام) شەونوێژ دەکات و لە ڕۆژدا (بەردەوام) بەڕۆژوو دەبێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5661]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەوەی پێویستیەكانی ئافرەتی بێوەژن دابین دەكات كە پیاوەكەی مردووە وكەسی نییە كاروبارەكانی بۆ جێبەجێ بكات، وئەوەی پێویستیەكانی هەژاران دابین دەكات وخەرجیان بۆ دەكات ؛ بەهیوای پاداشتی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ئەوا وەكو موجاهید وایە لەپێناو الله، یان وەكو ئەو كەسە وایە كە بەردەوام شەونوێژ دەكات بەبێ ماندووبوون، وڕۆژوو دەگرێـت بەبێ شکاندنی

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە هاوكاری ویەكگرتوویی وجێبەجێکردنی پێویستی لاوازەكان.
  2. پەرستن هەموو کردەوەیەکی چاک دەگرێتەوە، ودابینكردنی پێویستی بێوەژن وهەژارەكان ؛ پەرستنە.
  3. ئیبن هوڕەیڕە دەڵێت: مانای ئەوەیە خوای گەورە پاداشتی هەموو ئەمانەی پێكەوە بۆ دەنووسێت ؛ ئەوەی ڕۆژوو دەگرێت بە بەردەوامی وشەو نوێژ دەكات بە بەردەوامی وجیهاد دەكات بە بەردەوامی، چونكە پێویستیەكانی بێوەژنێکی دابینكردووە ؛ لەجیاتی مێردەكەی، وپێویستی هەژارەكەی دابینكردووە ؛ كە نەیتوانی بۆ خۆی دابینی بكات، بۆیە كاتێك ئەوەی زیاتر بوو لەڕزقی پێویستی بەخشی وماندووبوونەكەی كرد بە خێر ؛ سوودەكەی بۆی ئەوەیە كە پاداشت دەدرێتەوە یەكسان بە پاداشتی ڕۆژووگر وشەونوێژكار وموجاهید.
زیاتر