1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤمنين رضي الله عنها:
أَنَّ أُمَّ سَلَمَةَ ذَكَرَتْ لِرَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَنِيسَةً رَأَتْهَا بِأَرْضِ الْحَبَشَةِ، يُقَالُ لَهَا مَارِيَةُ، فَذَكَرَتْ لَهُ مَا رَأَتْ فِيهَا مِنَ الصُّوَرِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أُولَئِكَ قَوْمٌ إِذَا مَاتَ فِيهِمُ الْعَبْدُ الصَّالِحُ، أَوِ الرَّجُلُ الصَّالِحُ، بَنَوْا عَلَى قَبْرِهِ مَسْجِدًا، وَصَوَّرُوا فِيهِ تِلْكَ الصُّوَرَ، أُولَئِكَ شِرَارُ الْخَلْقِ عِنْدَ اللهِ».

لە عائیشە (دایکی ئیماندارانەوە) -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
ئوم سەلەمە باسی کڵێسایەکی بە ناوی ماریا کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەبەشە، وباسی ئەو وێنانەی کرد کە تیایدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان لەو شوێنانەدا دادەنا، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لەلای خوای گەورە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 434

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی کرد پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە حەبەشە بوو كڵێسایەكی بینی -كە پێی دەووترا ماریە-، وێنە ونەخش وپەیكەری تێدا بوو ؛ وئەمەی پێ سەیر بوو ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆكاری دانانی ئەو وێنانەی ڕوونكردەوە، فەرمووی: ئەوانەی باسیان دەكەیت ئەگەر پیاوچاكێك لەنێویان بمردایە ؛ لەسەر گۆڕەكەی شوێنی پەرستنیان دروست دەكرد، وئەو وێنانەیان تێدا دادەنا، وڕوونیكردەوە بكەری ئەم كارانە ؛ خراپترین خوڵقێنراوە لەلای الله -سبحانه وتعالی-، چونكە كردەوەكەی هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیاداران بۆ الله -سبحانه وتعالی-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامێتی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان، یان نوێژكردن لەلای گۆڕەكان، یان ناشتنی مردووەکان لە ناو مزگەوتەکان، ئەم حەرامکردنە ؛ بۆ ڕێگرتنە لە هۆکارەکانی شەریک وهاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە.
  2. دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان، وهەڵواسینی وێنەی ڕۆح لەبەر تێیاندا لە کردەوەی جولەکە وگاوڕەکانە، وئەوەی ئەم کردەوەیە بکات ئەوا خۆی چواندووە بە ئەوان.
  3. حەرامێتی هەڵواسینی وێنەی ڕۆح لەبەر.
  4. ئەوەی مزگەوت دروست بکات لە سەر گۆڕێک و وێنەی تێدا هەڵبواسێت ؛ ئەوا لە خراپترین بوونەوەرەکانە لای خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
  5. ئاماژەیە بۆ ئەوەی شەریعەت بیروباوەڕی تەوحیدی (یەک خوا پەرستی) پاراستووە بەهەموو بەشەکانییەوە، بەشێوەیەک شەریعەت هەموو ڕێگایەكی داخستووە کە ببێتە هۆی شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله.
  6. نەهی كردن لە زێدەڕۆیی بەرانبەر پیاوچاكان ؛ چونكە هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیادان بۆ الله.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

60 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
JA 日本語 اليابانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية