+ -

عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما عن رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- فيما يرويه عن ربه -تبارك وتعالى- قال: «إن الله كَتَبَ الحسناتِ والسيئاتِ ثم بَيَّنَ ذلك، فمَن هَمَّ بحسنةٍ فَلم يعمَلها كَتبها الله عنده حسنةً كاملةً، وإن هَمَّ بها فعمِلها كتبها اللهُ عندَه عشرَ حسناتٍ إلى سَبعِمائةِ ضِعْفٍ إلى أضعافٍ كثيرةٍ، وإن هَمَّ بسيئةٍ فلم يعملها كتبها الله عنده حسنة كاملة، وإن هَمَّ بها فعمِلها كتبها اللهُ سيئةً واحدةً». زاد مسلم: «ولا يَهْلِكُ على اللهِ إلا هَالِكٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار دەفەرموێت: «خوای گەورە چاکەکان وخراپەکانی نووسی پاشان ڕوونی کردەوە، ئەوەی مەبەستی بوو چاکەیەک ئەنجام بدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا خوای گەورە یەک چاکەی تەواوی بۆ دەنووسێت، وئەوەی مەبەستی بوو چاکەکە ئەنجام بدات وئەنجامی دا؛ ئەوا خوای گەورە دە چاکەی بۆ دەنووسێت هەتا حەوت سەد چاکە وهەتا زیاتر لەم ڕێژەیە بەچەند قات، وئەگەر کەسێک مەبەستی ئەنجامدانى خراپەیەک بوو بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا خوای گەورە چاکەیەکی تەواوی بۆ دەنووسێت، بەڵام ئەگەر مەبەستی ئەنجامدانى خراپەیەک بوو وئەنجامی دا؛ ئەوا خوای گەورە یەک خراپەی بۆ دەنووسێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6491]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە بڕیاری قەدەری دا لەسەر چاکە وخراپە پاشان چۆنیەتی نووسینیانی ڕوونکردەوە بۆ ئەو دوو فریشتەی سپێردراوی نوسینی کردەوەی خەڵکین
هەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی چاکەیەک بێت ونەیکات ؛ یەک چاکەى بۆ دەنووسرێت، وئەگەر بیکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت هەتاوەکو حەوت سەد هێندە وزیاتریش، و زیادکردنەکە بەپێی ئەوەى لەدڵی بەندەدایە لە دڵسۆزی وسوود گەیاندن وهتد.
وهەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی خراپەیەک بێت ونەیکات لەپێناو خواى گەورە؛ چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وە ئەگەر نەیکات بەهۆی نەبونی دەرفەتێک؛ ئەوا هیچی بۆ نانووسرێت، وئەگەر نەیکات بەهۆی بێ تواناییەوە بەڵام نیەتی وابوو کە بیکات ؛ ئەوا نیەتەکەى لەسەری دەنووسرێت، وئەگەر خراپەکە بکات ؛ یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وچاکەکاری خوای گەورە بەسەر ئەم ئومەتە لە چەندەها جارکردنی چاکەکان ونووسینیان لەلای خۆی، وزیاد نەکردنی تاوانی خراپەکان لەسەریان.
  2. گرنگی نیەت لە کردەوە وشوێنەوارەکانی.
  3. فەزڵ وچاکەکاری خواى گەورە -عز وجل- بەرامبەر بەندەکانى، هەرکەسێک مەبەست وهەمی کردنی چاکەیەکی هەبێت ونەیکات ؛ خواى گەورە چاکەیەکی بۆ دەنووسێت.
زیاتر