+ -

عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«إِذَا مَرِضَ الْعَبْدُ أَوْ سَافَرَ كُتِبَ لَهُ مِثْلُ مَا كَانَ يَعْمَلُ مُقِيمًا صَحِيحًا».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 2996]
المزيــد ...

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 2996]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵ وڕەحمەتی الله دەکات، ومسوڵمان ئەگەر خووی بەو شێوەیە بوو کە کردەوەیەکی چاک ئەنجامبدات لە کاتی لەش ساغ بوون ونیشتەجێبوونی، پاشان بەهۆی عوزرێکەوە وەکو نەخۆشی نەیتوانی ئەو کردەوەیە ئەنجامبدات، یان سەفەری کرد، یان هەر بیانوویەکی تر؛ ئەوا پاداشتی ئەو کردەوەیەی بەکامڵی بۆ دەنووسرێت، وەکو ئەوە وایە کردەوەکەى ئەنجامدابێت لەکاتی لەشساغی ونیشتەجێبوونی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فراوانی ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە.
  2. ئامۆژگاری بۆ کۆششکردن لە ئەنجامدانى پەرستنەکان و بەهەلزانینی کاتەکان لەحاڵەتی لەشساغی وبێ سەرقاڵی.
زیاتر