+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قُبُورًا، وَلَا تَجْعَلُوا قَبْرِي عِيدًا، وَصَلُّوا عَلَيَّ؛ فَإِنَّ صَلَاتَكُمْ تَبْلُغُنِي حَيْثُ كُنْتُمْ».

[حسن] - [رواه أبو داود] - [سنن أبي داود: 2042]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن (شوێنی کۆبوونەوە وئاهەنگ گێڕان)، وسڵاوات بدەن لەسەرم سڵاواتەکانتان پێم دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بوون».

[حەسەنە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە] - [سنن أبي داود - 2042]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە: ئەنجام نەدانی نوێژە سونەتەکان لە ماڵەوە ونزا نەکردن وقورئان نەخوێندن تێیدا، چونکە ئەگەر هیچ لەمانە لە ماڵدا ئەنجام نەدرێت ئەوا وەکو گۆڕستانی لێدێت، ونەهی کردووە لە زۆر سەردانیکردنی گۆڕەکان وکۆبوونەوە لە سەریان بەشێوەیەکی زۆر ودووبارە کە ببێتە خوو، چونکە ئەمە هۆکارە بۆ ئەنجامدانی شیرک، فەرمانی کردووە بە زۆر سەڵاواتدان لە سەری وسەلامکردن لێی لە هەر شوێنێک بوویت لە سەر زەوی، چونکە پێی دەگات ئەگەر نزیک بیت یان دوور بۆیە پێویست ناکات بەزۆری سەردانی قەبرەکەی بکرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری الأكانية ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە ئەنجام نەدانی پەرستنەکان لە ماڵەوە.
  2. قەدەغەکردن وڕێگرتن لە سەفەر کردن کە مەبەست تەنها سەردانیکردنی گۆڕی پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم- ؛ چونکە ئەو فەرمانی کردووە بە سەڵاواتدان لەسەری وهەواڵیداوە کە پێی دەگات، بەڵکو سەفەری تایبەت دەکرێت بۆ مزگەوتەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژ تێیدا.
  3. حەرام بوونی سەردانیکردنی گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوەیەک کە بەردەوام سەردانی بکرێت ودووبارە ببێتەوە وەکو جەژنی لێبێت، کە بە شێوەیەکی تایبەت بێت لە کاتێکی تایبەت، وبە هەمان شێوە سەردانیکردنی هەموو گۆڕێکیش نابێت بەم شێوەیە بێت.
  4. ڕێز وپلەوپایەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای پەروەردگاری، بە دروستی سەڵاواتدان لەسەری وسەلامکردن لێی لە هەموو شوێن وکاتێک.
  5. نەهی کردن لە نوێژکردن لە گۆڕستان و لەلای گۆڕەکان زانراوە وجێگیرە لەلای هاوەڵان؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ماڵەوە وەکو گۆڕستانی لێبکرێت بەشێوەیەک نوێژ تێیدا ئەنجام نەدرێت.