+ -

عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«يقالُ لصاحبِ القرآن: اقرَأ وارتَقِ، ورتِّل كما كُنْتَ ترتِّل في الدُنيا، فإن منزِلَكَ عندَ آخرِ آية تقرؤها».

[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وأحمد] - [سنن أبي داود: 1464]
المزيــد ...

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت».

[حەسەنە] - - [سنن أبي داود - 1464]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات قورئان خوێن کە کردەوەى بە قورئان کردووە، وپابەندی بووە، و لەبەری کردووە، کاتێک دەچێتە بەهەشتەوە پێی دەووترێت: قورئان بخوێنە، وبەرز ببەرەوە لە پلەکانى بەهەشتدا، وبیخوێنەوە هەروەکو چۆن لە دونیادا دەتخوێندەوە بە جوانی ولەسەرخۆیی ؛ پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتدایە کە دەی خوێنیت

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پاداشتدانەوە بەپێی کردەوەکانە لە چەندێتی وچۆنیەتیدا.
  2. هاندان بۆ خوێندنی قورئان و شارەزابوون تێیدا و لەبەرکردنی و بیرکردنەوە لە واتاکانی و کردەوەپێکردنی.
  3. بەهەشت چەند پلەیەکی زۆرە، ئەوانەى هاوەڵی قورئانن دەگەن بە پلەبەرزەکان.
زیاتر