+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«إِنَّ اللهَ لَا يَنْظُرُ إِلَى صُوَرِكُمْ وَأَمْوَالِكُمْ، وَلَكِنْ يَنْظُرُ إِلَى قُلُوبِكُمْ وَأَعْمَالِكُمْ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2564]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2564]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- سەیری شێوە ولاشەی بەندەکانی ناکات، ئایا جوانن یان ناشیرینن؟ ئایا گەورەن یان بچووکن؟ ئایا ساغن یان نەخۆشن؟ وسەیری پارە وسامانیان ناکات، ئایا زۆرە یان کەمە؟ خواى گەورە -عز وجل- لە بەندەکانى ناپرسێتەوە لەسەر ئەم شتانە، بەڵکو سەیری دڵەکانیان دەکات وئەوەى تێیدایە لە تەقواداری ویەقین، وڕاستگۆیی ودڵسۆزی، یان مەبەستی ڕیا وناوبانگ، وسەیری کردەوەکانیان دەکات لەڕوانگەى چاکی ونەشیاوی ؛ و لەسەر ئەمە پاداشتیان دەداتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگیدان بە چاککردنی دڵ، وپاککردنەوەی لە هەموو وەسفێکی خراپ.
  2. چاکبوونی دڵ بەدڵسۆزی -ئیخلاص- دەبێت، وچاککردنەوەى کردەوەکان بەشوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبێت، وهەردوویان جێی تێڕوانین لەلای خواى گەورە و بەهەند وەردەگیرێن لەلای ئەو زاتە مەزنە -سبحانه وتعالى-.
  3. نابێت مرۆڤ تووشی لەخۆبایی بوون وسەرسامی بێت بەنەفسی خۆی بەهۆی سامانەکەى یان جوانیەکەى یان لاشەى یان هەرشتێکی تر لە شتومەکەکانى ژیانی دونیا.
  4. هۆشداریدان سەبارەت بە گرنگیدان بە ڕواڵەت وپشتگوێخستنی ناخ ودڵ.
زیاتر