+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«قَالَ اللهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنِ الشِّرْكِ، مَنْ عَمِلَ عَمَلًا أَشْرَكَ فِيهِ مَعِي غَيْرِي تَرَكْتُهُ وَشِرْكَهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2985]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
الله فەرموویەتی:من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2985]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە لە پەروەردگاری بەرز وشکۆدارەوە -کە بە فەرموودەی قودسی ناسراوە- کە خوای گەورە واز دێنێت وبەریئە لەو کردەوەی کە کەسێک کراوە بە هاوبەشی ئەو تیایدا بەهۆی ڕیا یان شتێکی ترەوە، چونکە خوای گەورە پاک وپیرۆزە و دەوڵەمەند وبێ پێویستە لە هەموو شتێک، وئەگەر مرۆڤ کردەوەیەک بکات لە پەرستنەکان وبۆ جگە لە خواى گەورە بێت ؛ ئەوا خواى گەورە وازی لێدێنێت وکردەوەکەى قبوڵ ناکات وڕەتی دەکاتەوە، بۆیە واجبە کردەوەکان بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خواى گەورە بن -سبحانه وتعالى- چونکە خواى گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات مەگەر ئەوانەی بەتەواوى دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاگادارکردنەوە لە شیرک بە هەموو شێوەکانی، چونکە دەبێتە ڕێگر لە وەرگرتن وقبوڵکردنی کردەوەکان.
  2. هەستکردن بە دەوڵەمەندی وبێ پێویستی خواى گەورە لە هەموو شتێک ؛ وئەمە دەبێتە هۆی دڵسۆزی بۆ خواى گەورە لە کردەوەدا.
زیاتر