+ -

عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال:
لَمْ يَكُنِ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَاحِشًا وَلَا مُتَفَحِّشًا، وَكَانَ يَقُولُ: «إِنَّ مِنْ خِيَارِكُمْ أَحْسَنَكُمْ أَخْلَاقًا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 3559]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کەسێکی جوێندەر و جوێن فرۆش نەبوو، ودەیفەرموو: «باشترین وخێرترینتان ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 3559]

شیکردنەوە

قسە وکردەوەى ناپەسەند وناشیرین لە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبوو نە بە ئەنقەست ونە بە هیچ شێوەیەکی تر، ئەو خاوەن ڕەوشتێکی باڵا بوو -صلى اللە علیە وسلم-.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: باشترینتان ئەوانەن جوانترین ڕەوشتیان هەیە، ئەمیش بە چاکەکاری، وڕووخۆشی، وئازار نەدان وئارامگرتن لەسەر ئازاردان، وتێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکی بەڕەوشتی جوان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دەبێت ئیماندار دوور بێت لە قسەی خراپ وکردەوەی ناشیرین.
  2. کامڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕەوشت جوانیدا، چونکە هەردەم کردەوەی چاکی ئەنجامداوە وبەردەوام قسەی جوانی وتووە.
  3. ڕەوشت جوانی گۆڕەپانە بۆ کێبڕکێی ئیمانداران بۆیە ئەوەی لە پێشەوە بێت ئەوا باشترین ئیماندارە وتەواوترین وکامڵترین ئیمانی هەیە.
زیاتر